نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: رۆهینگیهكان ڕووبه‌ڕووی پاكتاوی ره‌گه‌زی ده‌بنه‌وه
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت: رۆهینگیهكانی میانمار رووبه‌رووی پاكتاوی ره‌گه‌زی ده‌بنه‌وه، داواش ده‌كات دۆخێكی یاسایی سه‌قامگیریان بۆ دابین بكرێت.
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرس سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له شاری نیۆیۆرك داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی میانمار كرد كۆتایی به‌توندوتیژیه‌كان له ویلایه‌تی راخینی خۆرئاوای وڵاته‌كه‌یان بهێنن كه زۆربه‌ی دانیشتوانه‌كانی له پێكهاته‌ی رۆهینگی مسوڵمانن.
گۆتێرس وتیشی نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كردووه و تێیدا نیگه‌رانی خۆی له دۆخی میانمار پێراگه‌یاندوون و رێكاره‌كانی كۆتایی هێنان به توندوتیژییش له‌و وڵاته بۆ ئه‌نجومه‌نه‌كه رونكردۆته‌وه.
سكرتێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان راشیگه‌یاند: پێكهاته‌ی رۆهینگیا له میانمار رووبه‌رووی پاكتاوی ره‌گه‌زی ده‌بنه‌وه و پێویسته ره‌گه‌زنامه‌یان پێ بدرێت یان دۆخێكی یاسایی سه‌قامگیریان بۆ دابین بكرێت
کەی ئێن ئێن
بهروار: 06/09/2017
435 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|