كوڕی سه‌رۆكی حكومه‌ت شه‌هیدبوو
له‌ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری ڕه‌ققه‌دا، دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو كوڕی سه‌رۆكی حكومه‌تی كانتۆنی جزیره شه‌هیدبوو، به‌رپرسێكی باڵای ڕۆژئاوای كوردستان هه‌واڵه بۆ SNN پشتڕاستده‌كاته‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "كوڕی سه‌رۆكی حكومه‌ت ته‌مه‌نی 23 ساڵ بوو".
فه‌تحوڵڵا حسێنی ئه‌ندامی نوێنه‌رایه‌تی كانتۆنه‌كانی ڕۆژئاوا له‌باشوری كوردستان له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ SNN ئاشكرایكرد، "دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو، عه‌گید ساروخان، كوڕی عه‌بدولكه‌ریم ساروخان سه‌رۆكی حكومه‌تی كانتۆنی جزیره، له‌شاری ڕه‌ققه شه‌هید بوو".
عه‌گید له‌دایكبوی ساڵی 1994ی شاری قامیشلۆیه، له‌ڕیزه‌كانی یه‌په‌گه‌شدا نازناوی (ده‌لیل ساروخان)ی هه‌بوه پێشتریش له‌چیاكانی كوردستان گه‌ریلای پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) بوه، دوای ده‌ستپێكردنی شۆڕشی ڕۆژئاوای كوردستان گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و بۆته شه‌ڕڤانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه).
دواتر وه‌كو شه‌ڕڤانێكی قاره‌مان به‌شداریكردوه له‌زۆربه‌ی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌كانی داعش له‌ڕۆژئاوای كوردستان و دواتریش له‌چوارچێوه‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی (هه‌سه‌ده) چۆته ڕه‌ققه‌و به‌شداری ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی پایته‌خته‌كه‌ی داعشی كردوه".
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست SNN كه‌وتون، عه‌گید كوڕی سه‌رۆكی حكومه‌تی كانتۆنی جزیره، له‌ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌كی سه‌ختدا له‌گه‌ڕه‌كی (ئه‌مین و سه‌كه‌نه)دا له‌شاری ڕه‌ققه شه‌هیدبوه.
ئێس ئێس ئێن
به‌روار: 06/09/2017
2057 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|