وێنه‌ی دوو میته ده‌ستگیركراوه‌كه‌ی توركیا
یه‌كه‌م وێنه‌ی دوو كارمه‌نده باڵاكه‌ی ده‌زگای میتی توركیا بڵاوكرایه‌وه كه ئێستا له‌لای پارتی كرێكارانی كوردستان ( پ.ك.ك) له شوێنێكی نادیار ده‌ستبه‌سه‌رن.
وێنه‌كه ئاژانسی فرات نیوز بڵاویكردۆته‌وه كه تێدا دوو كارمه‌نده‌كه‌ی میتی توركیا له‌گه‌ڵ دوو كچه گریلا و كه‌سێكی تردا ده‌ركه‌وتوون كه به بێ ئه‌وه‌ی قوڵبه‌ست كرابێتن.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وپێش دیار غه‌ریب ئه‌ندامی كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆما جڤاكین( كه‌جه‌كه) له‌میانه‌ی دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی فورات نیوز ئاشكرایكردبوو كه له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه چه‌ند كارمه‌ندێكی ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا ( میت) ده‌ستگیر كران كه به نیازبوون ئیداره‌ی سلێمانی بكه‌نه جێگه‌ی پیلاندانان بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌یه‌كی فێزه‌وه‌ن و تیرۆركردنی لێپرسراوانی باڵای په‌كه‌كه.
پوکمیدیا
به‌روار: 05/09/2017
820 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|