مێرکڵ: تورکیا نابێت ببێتە ئەندام لە یەکێتى ئەوروپا
ڕاوێژکاری ئەڵمانیا دەڵێت، تورکیا نابێت ببێتە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپادا و هەوڵدەدات هەڵوێستێکی ئەوروپی هاوبەش لەگەڵ سەرکردەکانی تری یەکێتی ئەوروپادا بدۆزێتەوە سەبارەت بەم بابەتە.

 ئەنگێلا مێرکڵ، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا وتی "ئەگەر دووبارە وەکو ڕاوێژکار هەڵببژێردرێتەوە ئەوا هەوڵەکانی تورکیا بۆ بوونە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا دەوەستێنێت".

هەروەها وتیشی "ڕاستیەکە ڕوونە و ئەوەیە کە دەبێت تورکیا نەبێتە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا".

مێرکڵ ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد، "لەگەڵ هاوتاکانما قسە دەکەم بۆ ئەوەی بزانین دەتوانین بگەینە ڕێکەوتنێک لەسەر هەڵوێستێکی هاوبەش سەبارەت بەم بابەتە بۆ ئەوەی کۆتایی بەم گفتوگۆی هاتنەناوەوەیە بهێنین".
واچاوەڕوان دەکرێت دوای ئەم لێدوانانەی مێرکڵ گرژییەکانی نێوان تورکیا و ئەڵمانیا زیاتر ببن دوای ئەوەی مێرکڵ ڕۆژی هەینی وتی، بەرلین دەبێت بە توندی وەڵامی تورکیا بداتەوە لەدژی دەستگیرکردنی هاوڵاتیە ئەڵمانیەکان لەلایەن بەرپرسانی تورکییەوە.

نالیا
به‌روار:  04/09/2017
711   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   770
کۆی سه‌ردان:   29230931