گەورەترین فلاش میمۆری لەجیهاندا
كۆمپانیای "SanDisk"ی ئەمریكی دروستكردنی گەورەترین فلاش میمۆری لەجیهاندا راگەیاند كە تائێستا هیچ میمۆریەك بەو قەبارەیە دروستنەكراوە.
كۆمپانیاكە ئاماژەی بەوەداوە: میمۆرییە نوێیەكە 400 گێگا بایتەو تایبەتە بە مۆبایلی زیرەك و كۆمپوتەرە لەوحییەكان، هەروەها توانای هەیە لە یەك خولەكەدا 100 مێگا بایت داتا بگوازێتەوە.
روونیشكراوەتەوە: میمۆرییەكە لە كۆمەڵەی میمۆرییەكانی sdxc uhs-i،ـە كە بە خێرایی ناسراون.
كۆمپانیای "SanDisk" كاتی خستنە بازاڕی فلاش میمۆریە نوێكەی دیاری نەكردوە، بەڵام ئاماژەی بەوەداوە كە نرخەكەی 250 دۆلار دەبێت.
نەوا
بهروار: 04/09/2017
547 جار خوێندراوهتهوه
|