خواهەڵناگرێ
دکتۆر شێرکۆ عهبدوڵڵا
+ بەخێربێیتەوە.. سەفەرێكی خۆش.
ـ قوربانت بم. بێ تۆ ناخۆش.. بەڕاستی جێگەت دیاربوو.
+ بەخۆشیتان بێ.. جەماعەت چۆنن؟
ـ هەموو سەلامیان عەرز ئەكردی.. سەلیمو نوری و حەیدەرو جەماعەت هەموویان.
+ ئێ.. چیتان كرد بۆ مەوزوعەكە؟
ـ حەل بوو. تەواو.
+ یەعنی قبوڵیانە جیابینەوە؟!
ـ راستت ئەوێ ئەوەندە مەوزوعی خۆش باسكرا روومان نەهات باسی ریفراندۆم بكەین.
+ های لەو وەفدە؟.. ئەی كەواتە بۆچی چوون؟!
ـ چووین جەوەكە تاقی بكەینەوە.
+ ئەی چۆن بوو؟
ـ گەرماكەی لە ئەقڵا نییە بەگم. خۆیان گیانێكیان بە دیشداشەكەیە ئەگینا بەخوا ئەتەقن. ئینسان تا گەرمای ئەوێ نەبینێ نیعمەتی دیشداشەی بۆ دەرناكەوێ.
+ لەسەر ریفراندۆم هیچتان باس نەكرد؟
ـ بە موباشیری نا..
+ ئەی غەیر موباشیر؟
ـ بەخوا بەغەیر موباشیرییش هیچمان نەوت. بەس قابیلە نەزانن بۆچی چووین؟
+ ئەی ئەوان خۆیان هیچیان نەوت؟
ـ خۆیان كێن؟
+ حەیدەرو جەماعەت.
ـ بڵێن چی یەعنی؟
+ باسی ریفراندۆمەكە.
ـ نەوەڵـڵا خواهەڵناگرێ ئەوانیش هیچیان نەگوو.
میللەت پرێس
بهروار: 03/09/2017
1157 جار خوێندراوهتهوه
|