ژمارەیەک چەکدار دەستی مامۆستایەکی ئاینی لە چەمچەماڵ دەشکێنن
ڕزگار جەبار - چەمچەماڵ

ژمارەیەک چەکدار بە دوو ئۆتۆمبێلەوە هێرشیان کردە سەر مامۆستایەکی ئاینی لە چەمچەماڵ و دەستێکیان شکاند.

مامۆستای ئاینی محەمەد عەبدولحەمید بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ دوای نوێژی جەژنی قوربان لە مزگەوت چووەتە دەرەوە و چەند چەکدارێک لە دوو ئۆتۆمبێلی جۆری بێ ئێم دەبلیو و جێبەوە هاتوون بۆی لێیان داوە.

محەمەد عەبدولحەمید کە پێشنوێژ و وتاربێژی مزگەوتی کوردستانە لە چەمچەماڵ ئاماژەی بەوەش کرد، ئۆتۆمبێلەکان جامڕەش و چەکدارەکانیش کە هێرشیان کردووەتە سەر دەمامکداربوون و بەهۆیەوە دەستێکی شکاوە.
ناوبراو ڕاشیگەیاند، هیچ کێشەیەکی لەگەڵ کەسدا نییە و نازانێت لەسەر چی لێیان داوە، هەروەها وتیشی لەسەر ڕووداوەکە سکاڵای یاسایی تۆمارکردووە.

ڕۆژی ١٨ی مانگی ڕابردووش، پێنج چەکدار کە ئۆتۆمبێلێکی بی ئێم دەبلیوی ڕەشیان پێبوو، هێرشیان کردە سەر سامان سەنگاوى مامۆستای ئایینی لەسنووری قەزای چەمچەماڵ و برینداریان کرد.

ئەوەش دوای ئەوە هات کە چەند رۆژێک بەر لەو ڕووداوە، سامان سەنگاوی پشتگیریى خۆى بۆ جوڵانەوەى نەخێر لە ئێستادا دەربڕى
نالیا
به‌روار:  01/09/2017
872   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   737
کۆی سه‌ردان:   29246982