سبەینێ 31ی ئاب ڕۆژی سەربەرزی و شانازی، ئەرکێکی نیشتیمانی و نەتەوەیی
دانا مەنمی

سی ویەکی ئاب لای هه‌ندێك که‌س سه‌رچاوه‌کانی ڕون نیه‌ و نازانن ئایا بۆچی ڕویدا و له‌ ئه‌نجامی چیه‌وه‌ ڕویدا، بۆ یه‌ئه‌وکه‌سانه‌ ناتوانن بڵێن سی ویەکی ئاب هه‌ڵه‌ بو یان ڕاست ، ئیتر پێویست به‌وه‌ نه‌کات ده‌رهاویشته‌و هۆکاره‌کانی ئه‌و به‌رواره‌ی بۆ ڕونبکه‌یته‌وه‌ چونکه‌ ئه‌وانە‌ سی ویەکی ئاب پشتی شکاندون و ده‌ستی وڵات فرۆشی و تاوانی لە بندابڕییەوه‌ ئیتر چۆن گوێ له‌ڕاستیه‌کان ده‌گرن؟!!

سی ویەکی ئاب ئه‌و ڕۆژه‌ گرینگ و پڕ بایه‌خه‌ بوو به‌تایبه‌تی بۆ خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی هه‌ولێرو ده‌وروبه‌ری که‌ ڕزگاریان بوو، له‌ ملهوڕی وسته‌می سوپای ئیتلاعات و پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران و چه‌کدارەکانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان، ڕۆژانی بەرلە سی ویەکی ئاب خه‌ڵکی هه ولێر که‌وتبونه‌ به‌ر هه‌ڵمه‌تی کوێرانه‌ی گرتن و کوشتن و زیندانی کردن و ئه‌شکه‌نجه‌دان و سه‌رانه‌ لێسه ندن ڕەشبگیری ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران بەیارمەتی هێزێکی ناوخۆی هەڵتۆقیو ترسینراو وتۆقێنراو بەزیوی گۆڕەپانی سیاسی لەکوردستان، به‌ڵێ ڕۆژگاری پێش ڕودانی ئه‌و به‌رواره‌ سوپای پاسدارانی ئێرانی و ئیتڵاعات حوکمی ئه‌و شاره‌ی ده‌کرد، چه‌کداره‌کانی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان، وەزیفەی سەرەکییان گرتن و کوشتن و ڕاوەدونان و سوکایەتی وبێحورمەتی وخیانەت بوو بە نیشتیمان و گەلەکەمان.

شاری سلێمانی شامی شەریف نەبوو ،خەڵک لەخۆشیدا ماراسۆنی نەدەکرد، بەڵکو ته‌واوی سنوری چالاکی سلێمانی  ببووه‌ مه‌یدانی چالاکی سه‌ربازی هێزه‌کانی ئێران له‌ دژی به‌رهه‌ڵستکارانی کوردی ڕۆژ هه‌ڵات وه‌كو حزبی دیموکڕات و حزبی کۆمه‌ڵه‌و حزبی خه‌بات و زه‌حمه‌تکێشان.
 
بەپێی ڕێکەوتنێک لەنێوان یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران یەکێتی هەموو ئاسانكاریەكی بۆ پاسداران كردبوو بۆ لێدان و پاکتاوقەڵاچۆکردنی كوردانی ڕۆژهەڵات لە كۆیە، هەر خۆی ڕازیبوونی یەکێتی لەبەرامبەر قەڵاچۆکردنی کوردانی ڕۆژهەڵات لەلایەن سوپای پاسدانەوە، ڕێکەوتنیش بوو بۆ لەناوبردن و ڕیشەکێشکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان.

لەسیدەکان یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان له‌ شەوی 16/17-8-1996  گەورەترین هێرشیان بۆ سەر پارتی دیموکراتی کوردستان بە پێنج هەزار چەکدارو زیاتر لە سێ هەزار پاسدار ده‌ست پێكرد.

له‌ سنوره‌کانی حاجی ئۆمه‌رانه‌و ئێران تۆپبارانی دێهاته‌کانی کوردستانی باشورو هێزەکانی پارتی بەچڕی دەستپێکرد و ببووه‌ قه‌ڵغانی پشتیوان و پاراستن له‌ یه‌کێتی، جگە لەوەش سوپای پاسداران و ئیتلاعات چەندین کیلۆمەتر هاتبونە نێوخاکی هەرێمی کوردستان و جبەخانەی گەورەو چەکی قورسی تێدا دامەزراندبوو.

بەڵام پارتی هەڵنەهات و مەردانە خۆی ڕاگرت و چۆکی دانەدا، وەک چۆن سه‌رۆك بارزانی ده‌فه‌رموێت: ئاماده‌ین له‌جه‌نگدا بکوژرێین به‌ڵام هیچ کات ئاماده‌ نین بۆ دوژمنان به‌ چۆکدا بیین.

کاتێكیش ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی ڕاستیه‌کانیان بۆ ڕونبووه‌و بۆیان ده‌رکه‌وت که‌ کۆماری ئیسلامی ئێران سنوری به‌زاندوه‌، هه‌ر ئه‌وکات گڵۆپی سه‌وزیان بۆ سوپای عێراق هه‌ڵکرد که‌ له‌ حاڵه‌تێکی وادا بۆی هه‌یه‌ داکۆکی له‌ سنوره‌کانی خۆی بکات.

ئه‌وه‌بو له‌ 31 ی ئابی 1996 دا سوپای عێراق هێرشی کرد، کاتێك سوپای ئێران و چه‌کداری ئاخونده‌کان به‌وه‌یان زانی ئه‌ژنۆیان شکاو کلك له‌سه‌ر شان هه‌ڵاتن، ئه‌وه‌ی شه‌رمه‌زاریه‌که‌ی به‌نسیب بوو مێژوی ڕەشی بۆ خۆی تۆمار کرد یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بوو ، بێ گومان ئه‌وکات ئه‌وانیش که‌ زانیان چیتر پاسداری ئێرانی له‌ ترسی هێرشی سوپای عیراق خۆیان بۆ ناگیرێ و داکۆکیان لێ ناکات پشتیان شکاو به‌ دوای ئاغاکانیاندا کلک له‌سه‌رشان ئاوه‌دیوی ئێران بوون.

ڕێکخەری کۆچکردوی گۆڕان "نەوشیروان مستەفا" شایەتحالی سی و یەکی ئابه، چونکه‌ ئه‌وکات جێگری سکرتێری گشتی یه‌کێتی بوو ، هەروەک چۆن کاتی خۆی ساڵی 1988 ئەندازیارو پیلانداڕێژه‌ری هێنانی پاسداری ئێرانی بو بۆ شاری هه‌ڵه‌بجه‌و سه‌ره‌نجام ئه‌و کاره‌ساته‌ مه‌ینه‌تباره‌ی لێکه‌وته‌وه‌، ئاواش ئه‌وکات پیلان داڕێژه‌ری ته‌سلیمکردنی سلێمانی و هه‌ولێرو سنوره‌کانی بوو به‌ ئیتڵاعات و سوپای پاسدارانی ئێران.

تۆمارێکی ڤیدیۆی " نەوشیروان مستەفا " هەیە کە دەڵێت: تۆپخانەکانی ئێران 500 پێشمەرگەی پارتیان کوشتووە.

لای خۆیەوە سکرتێری گشتی یەکێتی جەنابی مام جلالیش لە کۆبونەوەیەکدا فاتیحای لەسەر پارتی دیموکراتی کوردستان خوێندبوو.
 
سی و یەکی  ئاب ڕۆژی ڕزگار بونی کوردستان بوو له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزی ئاخوندەکانی ئیتلاعات و پاسداری کۆماری ئیسلامی ئێران، سی و یەکی ئاب ڕۆژی ڕزگاربوون و ئازادکردنی شاری سلێمانی و هەڵەبجەو ڕانیە و پێنجوێن بوو، سی و یەکی ئاب پاراستنی کوردانی ڕۆژهەڵات بوو لە تیرۆرو لە پاکتاو وقەڵاچۆکردن، سی و یەکی ئاب پاراستنی شکۆ و هەیبەتی قه‌ڵاو منارەکەی هەولێری سەربەرز بوو، لەهێزێکی میلیتاری ستەمکارو ناسیونالیزمێکی کوت وکوێر وتاکڕەو، سی و یەکی ئاب وەرچەرخانێکی مێژووی بوو کە ئەمڕۆو ئایندەمان بنیات دەنێت.
کوردمیدیا
به‌روار:  01/09/2017
775   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   523
کۆی سه‌ردان:   29219728