٣١ی ئاب پەڵەیەکی ڕەشە بەناوچاوانی خیانەتکارانەوە
مالمۆکورد
عادل موراد


ئەمرۆ ٣١ی ئابی ٢٠١٧، بیست و یەک ساڵ تێپەر دەبێت بە سەر خیانەتی ٣١ ئابدا کە پەڵەیەکی ڕەشە بە ناوچەوانی خیانەتکاران و لەکەیەکە لە مێژووی کوردا.

لەم رۆژە لە بیر نەکراوەدا برینە سارێژنەکراوەکانمان دەکولێتەوە، ٢١ ساڵ لەمەوپێش خیانەتکاران دەستیان لەگەڵ سەدام حسێنى دیکتاتۆردا کە تینوو بوو بە خوێنی گەلی کورد تێکەڵ کرد، دەبابە و تانکیان هێنایە سەر شەرعیترین دەزگای ئەم وڵاتە بەچەقۆ کورسیەکانی پەرلەمانیان لەت و پەتکرد و هەولێریان خەڵتانی خیانەت کرد.
بەداخەوە دوای ٢١ ساڵ لەم خیانەتە، ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە بەدناوە هەمان فکر و عقڵیەتیان بۆ حکومڕانی هەیە و دوای ١٩ ساڵ جارێکیتر و بەئەمری تاکە حزبێک دەرگای پەرلەمان دادەخرێ و پاش ئەو هەموو هەوڵە ناوخۆیی و دەرەکیە تائێستا دەرگای پەرلەمان داخراوە.

پێویستە بەر بە سیاسەتە هەڵەکان بگرێت لە نا هەوسەنگی سیاسی و حکومڕانی لە کوردستان و لە تەشەنەکردنی گەندەڵی و نەبوونی شەفافیەت لە دۆسیەیی نەوت و بەهەدەردان و دیارنەمانی داهاتەکەی و ناردنە دەرەوەی پارە کە مەزەندە دەکرێت بە دەها ملیار دۆلار، پێویستە موچەی پێشمەرگە و فەرمانبەرانی پێبدرێت و پرۆژە لەکارخراوەکانی پێ بخرێتەوە گەڕ، هەروەها پێشێلکردنی بنەماکانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ و ئازادییەکان، هەموومان بینیمان کە چۆن بەناوی ئابوری سەربەخۆوە ژیان و گوزەرانی خەڵکیان بەم رۆژە گەیەند، کە چەندین خێزان لەبەر نەبوونی ناتوانێت جەژنیش بکات.

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هەر لەسەرەتای لەکارخستنی پەرلەمانەوە هەڵوێستی روون و ئاشکرای هەبووە و ئەنجومەنی سەرکردایەتی و ئەنجومەنی ناوەندی و هەموو کایرە دڵسۆزەکانی یەکێتی پشتیوانی خۆیان بۆ ئاسایکردنەوەی پەرلەمان بەبێ مەرج دوپاتکردوەتەوە، هەروەها لەسەر پرۆسەی ریفراندۆمیش پێداگریمان لەسەر مەرجەکانی یەکێتی کردوە بۆ پشتیوانی کردنی پرۆسەکە کە یەکێک لەوانە ئاساییکردنەوەی پەرلەمان بووە ، بەڵام تائێستا پەرلەمان کارا نەکراوەتەوە و ئەو بەڵێنەش وەک زۆربەی بەڵێنەکانیتر نەبراوەتە سەر .

لە کۆتایدا دەڵێم پێویستە فشارەکان بەهێزتربکرێن لە سەر سەران و ئەنجامدەرانی خیانەتی ٣١ ئاب بۆ ئاشکراکردنی چارەنووسی بێ سەر و شوێنەکانی یەکێتی و تێکۆشەرانی ئۆپۆزسیۆنی ئەو کاتەی عێراق ، ئەگەر شەهید کراون ڕووفاتەکانیان بۆکەسوکارییان بگەرێنەوە و ئەگەر زیندووشن بەکەسوکارو خانەوادەکانیان شاد بکرێنەوە و قەرەبوونی ماددی و مەعنەوی زیان لێکەوتەوانی ئەم تاوانە بکرێنەوە.
به‌روار:  01/09/2017
193   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
خەندان- زانیار مەلازادە کەمێک لەمەوبەر گەنجێک لەناو شاری ھەڵەبجە چوار کەس لە ئەندامانی خێزانەکەی خۆی کوشت. بەپێی وتەی کەسوکاری کوژراوەکان چوار کەس کوژراون. لەئێ درێژه‌ ...
ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان چەندین نوسەر، ڕۆشنبیر، ئەکادیمیسییەن و دەرهێنەری بەناوبانگی جیهان لە بارەی هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، درێژه‌ ...
زۆربەی تەقە و کوشتنەکانی ساڵی پار، لە شوێنە گشتییەکان ڕوویان داوە. ئەمە پێداچوونەوەیەکی بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆت نیشانی دەدات. لە دوای ئەوەی کە پیاوێک لە پیتزێریاییەک ل درێژه‌ ...
ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان سوپاى تورکیا دووباره‌ ده‌ستى کرده‌وه‌ به‌ تۆپبارانکردنى عه‌فرین به‌وه‌ش ماوه‌ى حه‌وت ڕۆژه‌ عه‌فرین تۆپباران ده‌کات. سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ ج درێژه‌ ...
شارپرێس: وتەبێژی یەپەژە ڕایدەگەێنێت "لە میانەی شەڕەکانی ڕزگارکردنی شاری ڕەققەدا ٦٠٠ شەڕڤانی ژن کوژراون. ئەمڕۆ پێنج‌شەممە نەسرین عەبدوڵڵا وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپ درێژه‌ ...
دوو کەس بە گومانی تەقینەوەکەی دوێنیی گەڕەکی روسەنگۆرد لە مالمۆ دەستگیر کراون. ستێفان سینتێیوس بەرپرس لە دەستگەی پۆلیسی مالمۆ لە کۆنگرەیەکی مێدیاییدا دەڵێ ئەوەی ڕووی دا زیاتر توو درێژه‌ ...
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوای لە تورکیا کرد پرۆسەی سەربازی لە شاری عفرین ئەنجامنەدات. هێزەر ناورت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی: هانی تورکیا دەدەن زیاتر چاو بخاتە سەر بە درێژه‌ ...
سوپای توركیا گوندی زۆرمخاری خۆرئاوای شاری كۆبانی له‌ رۆژئاوای كوردستان به‌ سه‌ختی تۆپباران ده‌كات. ئاژانسی فوراتنیوز له‌ زاری سه‌رچاوه‌كانی ناو یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گ درێژه‌ ...
شارپرێس: توركیا مەرجی بۆ ئەنجامنەدانی ئۆپەراسیۆنی سەر كانتۆنی عفرین لەرۆژئاوای كوردستان هەیەو ئەمریكاش مەرجەكەی رەتدەكاتەوە. ئاژانسی رۆیتەرز لەراپۆرتێكدا بڵاویكردەوە، كە مەرجەك درێژه‌ ...
لە هەولیر سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەگەڵ نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا بۆ شەڕی دژی داعش و شاندێکی باڵای ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستان دا کۆبووەوە. کاتژمێر ٩ی بەیانی ئەمڕۆ، شاسوا درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   397
کۆی سه‌ردان:   16229988