ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بڕیاری دا به‌شداری ریفراندۆم بكات
نه‌وا
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 29-8-2017 ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له دانیشتنێكی ئاسایی‌دا بڕیاری دا به‌شداری له ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستاندا بكه‌ن، به‌ڵام لیسته‌كانی عه‌ره‌ب و توركمان به‌شدارییان له دانیشتنه‌كه‌دا نه‌كرد.
له‌و دانیشتنه‌دا، د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك پێشنیاری بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه كرد ده‌نگ بدات له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆم وه‌ك هه‌موو پارێزگاكانی تری هه‌رێمی كوردستان و ده‌قی ئه‌و نوسراوه‌شی خوێندنه‌وه كه ئاڕاسته‌ی رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی كردوه‌و دواتر وته‌ی پێكهاته‌كانی تر خوێنرانه‌وه.
له كۆتاییه‌كانی دانیشتنه‌كه‌شدا، به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بڕیاردرا پارێزگاكه‌یان به‌شداری له‌و ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییه‌دا بكات، كه بڕیاره رۆژی 25-9ی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت.
پێشتریش ئه‌ندامێكی لیستی عه‌ره‌بی، كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، به رادیۆی نه‌وای راگه‌یاند، لیستی عه‌ره‌به‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌شداری له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگادا ناكات. ده‌شڵێت "زۆر هه‌وڵمدا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی لیسته‌كه‌مان كه به‌شداری كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بكه‌ین و هه‌رچییه‌كمان هه‌یه بیخه‌ینه‌ڕو و دواتر بكشێینه‌وه، به‌ڵام بێ‌سود بوو".
جێی باسه لیستی برایه‌تی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك 26 كورسی هه‌یه، توركمان 9 و عه‌ره‌ب 6 كورسییان هه‌یه.
به‌روار: 29/08/2017
759 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|