خانووی دەستی دوو زۆر گرانترە لەدەستی یەک لە سوید
ئەو کەسانەی کە خانوو بە دەستی دوو بەکرێ دەدەن لە زۆر حاڵەتدا کرێ خانووەکە دوو هێندە زیاتر بە کرێ دەدەن. مەبەس لەو کەسانەی کە خانووەکان بە ناوی خۆیاونەوەی.

ئەمە لە بەدواداچوونێکی کاڵەکانی (P4 Stockholm , P5 STHLM) ڕادیۆی سویدا ئاشکرا بووە. هاوکات ئاماژە بەوەکراوە کە گومانی ئەوە دەکرێت کە ڕێژەیەکی لەو کەسانەی خانووی دەستی یەک واتە بەناوی خۆیانەوەیە و بەدەستی دوو بە کرێت دەدەن و زیاتر کرێ وەردەگرین یاسا پێشێل بکەن و بچێتە چوارچێوەی تاوانەوە.

لە بەدوادا چوونەکەی ڕادیۆی سویدا ئاشکرا بووە کە ئەو کەسانەی خانووکانی بە کرێ دەدەن و کرێی مانگانەی خانووەکان لەڕاستیدا لە نێوان ٤٠٠٠-٥٠٠٠ کرۆندایە، کەچی دەچن لە بەرامبەردا خانووەکان مانگانە ١٣٠٠٠ کرۆن بە کرێ دەدەن. لێردا وەک پێشووتر تیشکمان خستەسەری مەبەست لەو کەسانەیە خانووی کرێیان بە دەستی یەک بە ناوەوەویەوە، پاشان هەمان خانوو بە کرێ دەدەنەوە.

بەپێی یاسای بەکرێدانەوەی خانوو، ئەو کەسەی خانوویان بەناوەویەو دەیانەوێت خانووەکانیان نایانەوێت خانووەکانیان ڕادستی کۆمپانیاکانی خانووبەرە بدەنەوە و بەکرێ بدەنەوە، دەتوانن تەنها کرێی ڕاستی خانووەکە، خەرجی کارەبا، ئاو و ئینتەرنێت و تەلەڤیزیۆن وەرگرن. ئەگەر خانووەکەش یان شووقەت ئامادەیە، واتە بە کەلووپەلی ناوماڵەوە بەکرێ بدرێت، ئەوا دەتوانیت ١٠% بۆ لە %١٥بخەیتە سەر کرێی خانووەکە. لەوە زیاتر مافت نییە کرێی خانووەکە زیاد بکەیت

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرن
به‌روار:  29/08/2017
1412   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   440
کۆی سه‌ردان:   29249368