گۆڕان نەیتوانی گونم بگۆڕێ
پەیکار عوسمان
لە ئێستادا
- لە ئێستادا حیزب موڵکی گشتیی داگیرکردووەو بنەماڵەش موڵکی حیزب.
- لە ئێستادا 'بنەماڵەی دز' خاڵی هاوبەشی هەموو حیزبەکانە.
- لە ئێستادا ئەرکی حیزبیەكان، دەرهێنانی موڵکی حیزبە لەژێر دەستی بنەماڵەو گیڕانەوەیەتی بۆ حیزب.
ئەرکی ناحیزبیەکانیش دەرهێنانی هەمان موڵکە لەژێر دەستی حیزب و گیرانەوەیەتی بۆ خەڵك.
- لە ئێستادا سلێمانی وەکو هەموو شوێنەکانی تر، سوغرەکێش و دارلمولکی دزانە.
- لە ئێستادا پینەکردن و چاوەڕێکردنی ڕوونکردنەوە، تەنیا ئیشی کادری پارتی و یەکێتی نیە.
- لە ئێستادا گردی جیاوازمان نیەو هەموو تەپۆلکەو بەرزاییەکان، قەڵای گەندەڵیین.
- لە ئێستادا 'باوکی هەژاران' تەنیا باوکی مناڵەکانی خۆیەتی، مناڵەکانیشی هەژارنین!
- لە ئێستادا پێویستە 'پایتەختی ڕۆشنبیری' موراجەعەیەکی سەقافەتی خۆی بکاتەوەو جارێکی تر فیشەکی چروك نەتەقێنێ.
- لە ئێستادا ئیشی گۆڕان، کارکردنە لەسەر گەندەڵیەکانی ناوەوەی خۆی، نەك ئەوانەی دەرەوە.
- لە ئێستادا نماو چیاش هەروەکو مەسرورو مەنسورو سیرەمامزو.. بەچکە دزەکانی ئەولا، هەروەکو پاقێڵ و قوبادو لاهورو دەربازو شاڵاو.. بەچکە دزەکانی ئەملا، حەقی منو تۆیان خواردووە.
منو تۆش دوو حەلمان هەیە، یان شەڕی مافی خۆمان بکەین، یان مەدالیایەکی مەسینە بکڕین و بیکەینە ملمان.
- لە ئێستادا ڕووی گۆڕان هەر بەقەت هی پارتی و یەکێتی ڕەش و سپییەو دەستیشی هەر بەقەت دەستی ئەوان پاك و پیسە.گۆڕان نەیتوانی گونم بگۆڕێ.
- لە ئێستادا بە هۆکاری (داگیرکردنی موڵکی گشتیی) نەخێر بۆ هەموو جوڵانەوەکانی کورد، لە جوڵانەوەی کاوەی ئاسنگەرەوە تا ئەگات بە جوڵانەوەی نەخێر لەئێستادا.
- لە ئێستادا ئەنفرێندو ئەنفۆڵۆو بلۆك و تەرتیبات ئەگەرێکی کراوەیە، چونکە سێ ڕوبعی فرێندەکانم
گۆڕانن، چیقڵدانەی ئەمانیش هەر بەقەت هی ئەوانیترە!
پەیجی نووسەر
بهروار: 29/08/2017
2664 جار خوێندراوهتهوه
|