بۆ ڕیفراندۆم.... دکتۆر شێرکۆ عەبدوڵا

دکتۆر شێرکۆ عه‌بدوڵڵا
ئیتالیا: ئا.. دەنگ بدەین بەڕیفراندۆم‌و دوایی بچن بە ناوەشكێنەو كەلانە مونافەسەی پیتزاكەمان بكەن.

ناسا: خۆتان بڵێن، میلـلەتێك لە عانی مانگیرانا بچێ‌ تەنەكە لێ‌ بدات توخوا موستەحەقی دەوڵەتی سەربەخۆیە؟؟

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی: مەعاشەكەتان پاشەكەوتە كەچی ئەچن عەقدی پەنجا ساڵەی پێشوەخت ئەكەن.. شەرت بێ‌ تەئیدتان نەكەم.

كۆمەڵەی بەرگری لە گیانداران: شەعبێك سەعات سێی شەو هەڵسێ‌ بۆ كەڵەشێرخواردن، من چۆن دەنگی ئەدەمێ‌؟!!

رێكخراوی تەندروستی جیهانی: ئێوە تائێستاش بڕواتان بە كۆڵنج تەقاندن‌و ناوك گرتنەوەو دەرزی تێكەڵەیە، ئیتر ریفراندۆمی چی‌و حاڵی چی؟!!

ئۆپیك: دەنگدان بە ریفراندۆم دەنگدانە بەو تاوانكارانەی بوونەتە باعیسی گیانی ئەو هەموو فیت پەمپە جوانە.

ناتۆ: زەلامتان هەیە موالیدی (93)یە كەچی روتبەكەی عەمیدە، ئیتر چۆن ئەبن بە بەشەر؟؟

سكۆتلەندا: ئەو ویسكییە جوانەت بۆ ئەنێرم، كەچی ئەچن بە پاقلەوە ئەیخۆنەوە.. شەرت بێ‌ بەریفراندۆمەكەتان نەڵێم باش.

رێكخراوی تەندروستی جیهانی: ریفراندۆمی چی ئەكەن؟؟ ئێوە وڵاتەكەتان چوار مەیمونی تیا نییە كەچی موهیمترین بازرگانیتان تیجارەتی مۆزە.
به‌روار:  29/08/2017
2162   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   493
کۆی سه‌ردان:   29256679