155 ساڵە هاوینی سوید هێندەی ئەمساڵ سارد نەبووە
دواین جار کە وڵاتی سوید وەک ئەمساڵ هاوینەکەی سارد بووە ساڵی ١٨٦٢ بووە. ئەو کات بەرزترین پلەی گەرما بە گشتی لە نێوان مانگی شەش و هەشتدا لە ژێر ٢٨ پلەی گەرمادا بووە.
ئەمساڵیش تەنها دوو جار پلەی گەرما گەشۆتە ئەو ئاستە ئەویش لە ئۆسکەر هەمان ١٨ مانگی شەش و لە کالمەریش ١٩ مانگی شەش. ئەمە بەپێی دەزگای کەشناسی سوید (SMHI). لە پەرامبەردا لە ناچەکانی دەریای ناوەڕاست یان دەریای سپی پلەی گەرما هێندە بەرزبووە کە خەڵکی بێزار کردووە.
کەچی ئەو گەرما ئەمساڵ سویدی نەگرتەوە. بەڵام بە وتەی کەشناسان دەبوا لە بە هەرشێویەک بوایە هاوینی ئەمسالی سوید باشتر بوایە لەوەی کە بەچاوی خۆمان ئەمساڵ بینیمان و بەسەرمان برد.
لینکی هەواڵ
بهروار: 29/08/2017
1947 جار خوێندراوهتهوه
|