ئوسترالیا ده‌یان په‌نابەر دیپۆرت ده‌كاته‌وه
هەژار تەها
مالمۆکورد
حكومه‌تی ئوسترالیا بڕیاریدا به دیپۆرتكردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌ناخوازانه‌ی كه پێشتر به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی له كه‌مپه‌كانی دوورگه‌ی ناورۆ و پاپانیوگینیاوه گواسترابوونه‌وه بۆ ئه‌و وولاَته.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ی بی سی نیوز ، ئه‌و بڕیاره كاریگه‌ری له‌سه‌ر نزیكه‌ی 100 په‌ناخواز ده‌بێت و هه‌ر به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه ، حكومه‌تی ئوسترالیا ئه‌و پشتگیرییه داراییه‌ش ده‌بڕێت كه بڕه‌كه‌ی 200 دۆلار بووه بۆ هه‌ر دوو هه‌فته‌یه‌ك بۆ هه‌ر یه‌كێك له‌و په‌ناخوازانه. په‌ناخوازانی دوورگه‌ی ناورۆ و پاپانیوگینیا ، كه به‌شێكه‌ان به‌ڕه‌گه‌ز كوردن، ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ویستویانه به قاچاخ و به‌به‌له‌م ڕوو له ئوسترالیا بكه‌ن به‌لاَم له‌لایه‌ن هێزه ده‌ریایه‌كانی ئوسترالیاوه ده‌ستگیركراون و ڕه‌وانه‌ی ئه‌و كه‌مپانه كراون و هه‌رگیز له ئوسترالیا نیشته‌جێ ناكرێن. له‌و باره‌یه‌وه وه‌زیری خزمه‌تگوزاریه مۆریه‌كانی ئوسترالیاش ڕایگه‌یاند بڕیاره‌كه له‌گه‌ڵ پرانسیپی یاساكانی كۆچی ئوسترالیا یه‌كده‌گرنه‌وه و هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت به قاچاخ و به‌به‌له‌م ڕوو له ئوسترالیا بكات ، هه‌رگیز له‌و وولاَته نیشته‌جێ ناكرێت.
به‌روار: 29/08/2017
902 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|