فه‌یسبوك پۆستی قاچاخچییه‌كان لاده‌بات
هەژار تەها
مالمۆکورد
ماڵپه‌ری ڕۆژنامه‌ی گاردیان بلاَویكرده‌وه كۆمپانیای فه‌یسبوك چه‌ندین پۆستی قاچاخچیه‌كانی له فه‌یسبوك لابردووه كه هه‌وڵیان داوه پڕوپاگه‌نده بۆ كاره‌كه‌یان بكه‌ن. به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ئه‌و ماڵپه‌ره ، ئه‌و قاچاخچییانه چه‌ندین پۆستیان به زمانی عه‌ره‌بی كردوه كه تێدا به‌جۆرێك باسیان له سه‌ركه‌وتنی كاره‌كه‌یان كردووه كه ترسێكی ئه‌وتۆ له ڕێگا قاچاخه‌كانی په‌ڕینه‌وه له توركیا بۆ یۆنان و له میسره‌وه بۆ ئیتاڵیا نیه ، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا له ئاوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌شتۆته دوو هه‌زار و چوار سه‌د كه‌س.
ووته‌بێژێكیش به‌ناوی كۆمپانیای فه‌یسبوكه‌وه به ماڵپه‌ره‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه كه كاری قاچاخچێتیكردن به كۆچبه‌رانه‌و كارێكی نایاساییه‌و هه‌ر چالاكیه‌كیش كه هه‌مئاهه‌نگ بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و كاره‌دا له فه‌یسبوك ڕێگه‌پێنه‌دراوه.
به‌روار: 29/08/2017
552 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|