جوبرائیل به 100 چركه گه‌یشته مه‌كسیك
مالمۆکورد
فیلمی ئه‌نیمه‌یشنی كوردی (بێده‌نگی ئاسمان) له‌ده‌رهێنانی جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر له‌فێستیڤاڵێكی سینه‌مایی نێوده‌وڵه‌تی له‌وڵاتی مه‌كسیك به‌شداری پێشبڕكێی سه‌ره‌كی ده‌كات‌و كێبڕكێی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵات ده‌كات.
ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر له‌باره‌ی به‌شداری فیلمه‌كه‌ی له‌و فێستیڤاڵه‌دا رایگه‌یاند "فیلمه‌كه به‌شداری له فێستیڤاڵی سینه‌مایی نێوده‌وڵه‌تی تیخوانا له‌وڵاتی مه‌كسیك ده‌كات‌و كێبڕكێی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵات ده‌كات".
وتیشی "فێستیڤاڵه‌كه له 28 بۆ 30ی ئه‌یلولی 2017 له‌وڵاتی مه‌كسیك ئه‌نجام ده‌درێت".
(بێده‌نگی ئاسمان) نوێترین به‌رهه‌می سینه‌مایی ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كره و به‌سپۆنسه‌ری عه‌باس فازڵ عه‌بدولره‌حمان خاوه‌نی زانكۆی نۆلج به‌رهه‌مهێنراوه و له‌ماوه‌ی ته‌نها 3مانگدا به‌شداری 25 فێستیڤاڵی سینه‌مایی جیهانی، كردوه و چه‌ند خه‌ڵاتێكیشی پێبه‌خشراوه.
سیناریۆی فیلمه‌كه پشتیوان عه‌بدوڵا نوسیویه‌تی‌و كاری گرافیك‌و ده‌نگ له‌لایه‌ن سه‌باح شادی‌و كاری موزیكی فیلمه‌كه‌ش رامتین لهۆنی جێبه‌جێی كردوه، ماوه‌ی فیلمه‌كه 100 چركه‌یه و به‌رهه‌می ساڵی 2017-یه.
به‌روار: 29/08/2017
409 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|