داعش هەڕەشەی سەربڕینی میا خەلیفە دەکا
میا خەلیفە ئەستێری پێشووی بواری فیلمی سێكسی ئاماژە بەوەدەدات، رێكخراوی داعش هەڕەشەیان لێكردووەو چەندین ڤیدیۆی ترسناكیان بۆ ناردووە.
میا خەلیفە كە ئەستێرەیەكی پێشووی بواری فیلمی پۆرن بوو لەوێبساتی "بۆرن هەب" لە لێدوانێكی رادیۆییدا ئاماژەی بەوەداوە: رێكخراوی داعش لە رێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانەوە هەڕەشەی كوشتیان لێ كردووەو چەندین ڤیدیۆیان بۆ ناردووە كە ئاماژە بە سەربڕینی دەكەن، هەروەها چەند ئەندامێكی ئەو رێكخراوەش نامەی هەڕەشە ئامێزیان بۆ ناردووە.
ئاماژەی بەوەشداوە: لەیەكێك لە نامەكاندا بۆی نوسراوە كە "بەم زوانە سەرت لەلاشەت جیا دەبێتەوە"، بەڵام من ناترسم و نابێت ئەوەیان بدەینێ كە دەیانەوێت، دانیش بەوەدا دەنێم كە لەسەرەتاوە ترست نییە بەڵام وردە وردە دروست دەبێت.
میا خەلیفە، لەتەمەنی 10 ساڵانەوە رووی كردووەتە ئەمریكا و ئێستا تەمەنی 21 ساڵەو بەهۆی ئەوەی خەڵكی لوبنانەو عەرەبە، بەهۆی كارەكانیەوە رەخنەیەكی زۆری لێگیراو هەڕەشەی كوشتنی لێكراو بە سەرشۆڕی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەقەڵەم درا بەتایبەتی دوای ئەوەی بە حیجابەوە فیلمی سێكسی بڵاوكردەوە، هەروەها ڤیدیۆكانی لە سەرجەم وڵاتە ئیسلامیەكان جگە لە توركیا و لوبنان قەدەغە كرا، ئەمەش سەڕەڕای ئەوەی بەهۆی تاتۆكانیەوە كە وەك سوكایەتیكردن بە وڵاتەكەی (لوبنان) لەقەڵەم درا رووبەڕووی رەخنەیەكی زۆر بووەو هەڕەشەی كوشتنی لێكرا.
میا پێشتریش ئاماژەی بەوەدابوو، كە هەرگیز وا بیری نەكردووەتەوە كە تاتۆكانی بەو شێوەیە سوكایەتی بێت بۆ لوبنان، هەروەها بەهۆی ئەو كارەوەی كە دەیكات دایك و خۆیان لێ بێبەری كردووەو قسەی لەگەڵدا ناكەن.
میا خەلیفەی تەمەن 21 ساڵا، كە ئێستا لە ولایەتی میامی دەژی ئێستا وازی لە كارەكەی هێناوەو ژیانی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بۆ چالاكیە وەرزشی و كلتوریەكان تەرخان كردووە.
نەوا
بهروار: 27/08/2017
3895 جار خوێندراوهتهوه
|