توركیا ڤیزا به‌ دانیشتوانی سلێمانی نادات
حكومه‌تی توركیا پێدانی ڤیزای به‌خه‌ڵكی شار سلێمانی راگرتووه‌و ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ له‌ته‌واوی پارێزگاكانی تردا ئاساییه‌.

به‌پێی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی كوردسات نیوز، حكومه‌تی توركیا پێدانی ڤیزای به‌ دانیشتوانی سلێمانی راگرتووه‌، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ له‌ته‌واوی پارێزگاكانی تری عیراقدا ئاساییه‌.

هه‌ربه‌پێی ئه‌و هه‌واڵه‌، هۆكاره‌كه‌ی سیاسیه‌،  له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نها سنوری پارێزگای سلێمانی گرتووه‌ته‌وه‌.

له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا حكومه‌تی توركیا ته‌نانه‌ت نوێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستانی له‌وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌رێم نارده‌وه‌.

پوکمیدیا
به‌روار:  24/08/2017
416   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   556
کۆی سه‌ردان:   29261082