پەنابەرێكی عێراقی داواكراو ڕەتیدەكاتەوە كاری قاچاخچێتی بە كۆچبەرانەوە كردبێت
هەژار تەها
مالمۆکورد
 
دادگای باڵای نیوزلەندا بڕیاردا كە ڕێگە بە پەنابەرێكی بەڕەگەز عێراقی لەو ووڵاتە بدات بۆ ئەوەی بۆ دواهەمین جار تێهەڵچونەوە لەسەر ئەو كەیسەی بكات كە لە لایەن حكومەتی ئوسترالیاوە تۆمەتباركراوە بە تێوەگلان لە بە قاچاخبردنی كۆچبەران بۆ ئوسترالیا لەساڵی 2001 دا 
حكومەتی ئوسترالیا ئەو هاوڵاتیە بەڕەگەز عێراقیە كە لە ئێستادا لە نیولەندا پەنابەرە ، تۆمەتباردەكات بەوەی كە دەستی هەبووە لە ڕوودانی یەكێك لە گەورەترین كارەساتەكانی نوقمبونی بەلەمی كۆچبەران لە ساڵی 2001دا كە تێیدا نزیكەی 350 كەس گیانیان لەدەستدا لەپێش گەشتنیان بە ئوسترالیا و بەشێكی ئەو كۆچبەرانەش بەڕەگەز كورد بوون  
هەرچەندە هێشتا وادەی دانیشتنەكەی دادگا دیاری نەكراوە بەڵام لە ئەگەری ڕەتكردنەوەی كەیسی ئەو پەنابەرە عێراقیە كە بەردەوام ڕەتیدەكاتەوە دەستی لە بە قاچاخبردنی ئەو بەلەمەدا هەبوبێت ، پێدەچێت نیوزلەندا ئەو پەنابەرە ڕادەستی ئوسترالیا بكات بەمەبەستی دادگایكردنی لەبارەی پرسی بە قاچاخبردنی كۆچبەران بۆ ئوسترالیا لەساڵانی ڕابردودا 
پرسی ڕادەستكردنەوەی ئەو پەنابەرە عێراقیە لەكاتێكدایە  لە ئێستادا حكومەتی ئوسترالیا بەهۆی سیاسەتە توندەكانیەوە لەبارەی كۆچبەرانی دەریایی قاچاخەوە توانیوێتی بەڕادەیەكی بەرچاو كۆتایی بە كاری قاچاخچیەكان بهێنێت بەوەی هەر كەسێك بیەوێت بە قاچاخ و بەبەلەم ڕوو لە ئوسترالیا بكات ، دەستگیردەكرێت و ڕەوانەی ئەو ووڵاتە دەكرێتەوە كە بەبەلەمەكە لێوەی هاتووە
سەرچاوە : ماڵپەری هەواڵی نیوزیلاند هێراڵد ، ماڵپەری هەواڵی سیدنی مۆرنیگ هێراڵد 

به‌روار:  24/08/2017
1481   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   823
کۆی سه‌ردان:   29234669