بۆچی سوید توانا سەربازیەکانی بەهێزئەکات و خزمەتی سەربازی زۆرەملێ ئەگەڕێنێتەوە!!
زاهیر تۆفیق
مالمۆکورد

وڵاتی سوید بەنیازە لە سێ ساڵی داهاتوودا خەرجی خۆپڕچەککردن بەبڕی یەک  ملیارد دولار زیادبکات وە سوید لەکاتێکدا ئەم هەنگاوە هەڵئەگرێت لە سەد ساڵی ڕابردوودا پیادەی سەربەخۆیی و 
بێلایەنی کردبووە دروشمی خۆی.
ئاژانسی هەواڵی سوید  و ژمارەیەکی زۆری هۆکارەکانی ڕاگەیاندن و لێپرسراوانی سوید بیانویەکیان بەدەستەوە نیە کەبۆچی سوید ئەو بڕە پارە زۆرە لەساڵانی داهاتوودا لەخۆ پڕچەککردن خەرج ئەکات تەنها بوونی مەترسی ڕوسیایە کەبەهەڕەشەی ئەزانن.
رادیو ڕوسی ئەڵێت سوید لە بواری بەهێزکردنی توانا سەربازیەکانی لە سەرەتای ساڵی ۲۰۱۷ خزمەتی سەربازی زۆرەملێی بەسەر هاوڵاتیانیدا سەپاند دوای ئەوەی حەوت ساڵ بوو ئەوخزمەتە سەربازیەی ڕاگرتبوو.
مارینیت ڕادیبو وتەبێژی وەزارەتی بەرگری سوید نێتی وڵاتەکەی ڕوونکردۆتەوە کەمەبەست لەبەهێزکردنی تواناسەربازیەکانی سوید زۆر بوونی چالاکیە سەربازیەکانی ڕوسیایە کە پاڵی بەوڵاتەکەیەوەناوە سوپاکەی بەهێز بکات وەڕوونیکردەوە کەلەسەرەتای ساڵی نوێی ۲۰۱٨ وە خزمەتی سەربازی زۆرەملێ بەسەر هەردوو ڕەگەزی نێر و مێ ئەسەپێنێت .
جێی سەرنجە کەسوپای سوید لە ۲۰هەزار سەرباز پێک هاتووە کەدابەش بوون بەسەر هێزەکانی پیادە و هەوایی و دەریایی و ئاسایشی ناوخۆ ، وەبەپێی سیستمی Global Fripower خانەبەندی سەربازی پلە یەک کارئەکات بەهۆی بەرزی توانای سەربازی لەنێوان سوپاکانی باکوری ئەوروپا وە سەرکەوتووە بەسەر توانا سەربازیەکانی فنلندا ، دانمارک ، نرویج و ئوکرانیا .
مەترسیەکانی ڕوسیا
ئیڤان کونوڤالوف سەرۆکی ناوەندی ستراتیژی ڕوسی ئەوەی هێنایەوە یاد کاتێک ئارێشەی سەربازی ئۆکرانیا سەری هەڵدا سوپای سوید توشی ترس و دڵەڕاوکێ بوو ، وە پێشتر ساڵی ۲۰۱۳ داوایانکردبوو پەرەبەتواناسەربازیەکانین بدەن تابتوانێت شان بە شانی گۆڕانکاریە سەربازیەکانی جیهان بڕوات بەڕێوە . لەگەڵ ئەوەی سوید وڵاتێکی بێلایەن بووە وە بەشداری نەکردووە لە هیچ هاوپەیمانی و دەستەگەری سەربازی بەدرێژایی سەدەی بیستەم .
کونوڤالوف ئەڵێت فەرماندە سەربازیەکانی سوید لێرەدا دژواری سوپای روسیان کرد بە ترسێک لەسەر وڵاتەکەیان ، وە ئەو فرسەتەیان قۆستەوە کە ئامانجی خۆیان بپێکن کە ئەویش زیادکردنی بودجەی بەرگریە ، وە دامەزراوەی سەربازیان لە تێکشکان بپارێزن بەهۆی کەمی بودجەی بەرگری لە سوید ئەیش دوای دەستاودەست کردنی دەسەڵات هات لەنێوان پارتە سویدیەکان.
سوید لەخەویشدا ژێردەریاییەکانی ڕوسیا ئەبینن
نیکیتا دانیوک جێگری پەیمانگای لێکۆڵینەوەی ستراتیژی لە زانکۆی (دۆستایەتی) ڕوسی ئەوەی هێنایەوە یاد کاتێک مانگی ڕابردوو ژێردەریایی (دمتری دونسکوی) ڕوسی لە دەریای بەلتیک دەرکەوت سویدی توشی ترس ودڵەڕاوکێیەکی گەورە بوو وە دەنگۆیەکی گەورەشی دایەوە لە سوید و وڵاتە دراوسێکانی ، لەکاتێکدا ئەم ژێردەریا ڕوسیە هاتبوو بەشداری مەراسیمی ئاهەنگ گێڕانی دامەزراندنی هێزی دەریایی روسی بکات لە شاری پترسبورگ لە باکوری ڕۆژ ئاوای روسیا.
وە دانیوک ئەڵێت : پێویست ناکات سوید خۆی پڕچەک بکات وە خۆی توشی ئەو هیستریایە بکات بەهۆی ترسی هێرش و داگیرکاری ڕوسی دژبە وڵاتەکەیان بەڵکو تەنها ئەیان ویست دارایی گشتی بخەنە خزمەت پاراستنی دامەزراوەی سەربازیان و پاراستنی لەپەرت و بڵاوەبوون، وە پاداشتێکە بۆ کەرتی پیشەسازی سەربازی سوید کە وەزارەتی بەرگری پشیوانی لێدەکات وە ترس و دڵەڕاوکێ بخاتە ناو سویدیەکان بە هێرش و هاتنی سوپای ڕوسی .
وە لەکۆتایدا ئەڵێت : هەنگاوەکانی سوید لەم بارەیەوە بۆ بازاڕ گەرمی ناخۆیە کە هاوشان پێچکەی ئەسوڕێت لەگەڵ ڕووداوەکانی ئەوروپا کە دژبە ڕوسیایە دوای گەڕاندنەوەی نیمچە دورگەی قرم بۆ باوەشی ڕوسیای یەکگرتوو.
لێرەدا گرنگترین کار بەنیسبەت ڕوسیاوە هاوئاوازی لەگەڵ ئەم دەنگۆیەدا هاوکاری بەردەوامی سویدەلەگەڵ پەیمانی ناتۆ لە ساڵی ۲۰۱٦ وە ئەو ڕێکەوتنەیە کەهەردوولا واژۆیانکردووە کە ڕێگا بە ناتۆ ئەدات هێزەکانی بلاوە پێبکات وە بونیادی خۆی لەسەر خاکی سوید دابمەزرێنێت لەگەڵ پشتیوانی ئەمریکا و پێشوازی واشنتن بە گەڕانەوە و بڵاوەپێکردنی لەسەر دورگەی گۆتلاندی سویدی لە دەریای بەلیک .
 سەرچاوە یۆرۆ نیوز

به‌روار:  24/08/2017
2350   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   810
کۆی سه‌ردان:   29252620