پرسەی کەریم رەحیم عەزیز ناسراو بە وەستا کەریمی بەنا لە هۆڵندا

هەواڵی کۆچی دوایی و مەراسیمی پرسەی خوالێخۆشبوو

کەریم رەحیم عەزیز ناسراو بە وەستا کەریمی بەنا

لە شاری رۆڕمۆند

رۆژی یەکشەممە ڕێکه‌وتی   27 - 08 - 2017 ، کاتژمێر 14:00 تا 17:00






بە ناوی ڕێکخراوه‌ کوردیه‌کان و کۆچبەرانی کورد له‌هۆڵه‌ندا، پرسەو هاوخه‌می خۆمان ئاڕاستەی خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو (کاک کەریم عەزیز، ناسراو بە وەستا کەریمی بەنا)ئەکەین، لەدایکبووی سلێمانیی ساڵی 1967، هاوسەری خاتوو نەسرین و باوکی هیوا، ئامانج، هاوبەش، هاوکار و بەهرە خان لە شاری رۆرمۆند لە هۆڵەندا، بە داخەوە کۆچکردوو بە نەخۆشی رۆژی دووشەممە رێکەوتی  (21-08-2017) لە نەخۆشخانەی رۆرمۆند، پاش نەخۆشیەکی کتوپڕ  دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت و بۆ دواجار چاوە گەشەکانی لێکنا، ماڵئاوایی لە هاوسەر و جگەرگۆشەکانی و هاوڕێیان دۆستانی کرد. لێرەوە رائەگەیەنین، خوالێخۆش بوو، سبەینی رۆژی سێشەممە رێکەوتی 22-08-2017 لە شاری Roermond کاتژمێر 13:30 لە مزگەوتی الاسلام نوێژی لەسەر ئەکرێت، لەم ناونیشانەی خوارەوە.

Gerrit Verhoevenstraat 16, 6043 EW Roermond

دواتر کاتژمێر 14:30 لە ئارامگای Crematorium Tussen de Bergen هەر لە شاری Roermond  بەخاکی دەسپێرن، لەم ناونیشانە:

Kitskensdal 60, 6045 EX Roermond
داوکارین لە یه‌زدانی مه‌زن، کۆچکردوو بخاتە بەر رەحمەتی خۆیی و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات. سه‌بوری و ئارامیش بۆ خانەوادە و کەسوکار و دۆستانی بگه‌ڕێته‌وه‌، بەم بۆنەیەوە خانەوادەی خولێخۆش بوو، بڕیاریداوە، رۆژی یەکشەممە ڕێکه‌وتی  27-08-2017، کاتژمێر 14:00 تا 17:00 له‌م ناونیشانه‌ی خوارەوە پرسه‌ی بۆ دابنێن.

Elmpterweg 50, 6042 KL Roermond

هەروەها ڕۆژێ سێشەممەرێکەوتی 22-08-2017 لە شاری سلێمانیش، پرسەی پیاوان و ژنان لە مزگەوتی (ئەحمەد حاجی عەلی- ئەحمەد سور) دەبێت. بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن پەیوەندی بکەن بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە:
هیوا 0647045579 ، هاوبەش 0616881718، ئامانج: 00491772987864
Email:

[email protected]
به‌روار:  22/08/2017
1437   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   619
کۆی سه‌ردان:   29266924