فیلمێكی‌ كوردی‌ له‌ماوه‌ی‌ 3 مانگدا به‌شداری‌ 25 فێستیڤاڵی‌ جیهانی‌ ده‌كات
مالمۆکورد



فیلمی ئه‌نیمه‌یشنی‌ كوردی‌ (بێده‌نگی‌ ئاسمان) له‌ده‌رهێنانی‌ جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر له‌فێستیڤاڵی‌ عه‌ره‌ب فیلم فێستیڤاڵ له‌ رۆته‌ردام به‌شداری‌ پێشبڕكێی‌ سه‌ره‌كی‌ ده‌كات‌و كێبڕكێی‌ بردنه‌وه‌ی‌ خه‌ڵات ده‌كات.

ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر له‌باره‌ی‌ به‌شداری‌ فیلمه‌كه‌ی‌ له‌و فێستیڤاڵه‌دا رایگه‌یاند "فیلمه‌كه‌ به‌شداری‌ له‌فێستیڤاڵی‌ عه‌ره‌ب فیلم فێستیڤاڵ له‌ رۆته‌ردام ده‌كات‌و كێبڕكێی‌ بردنه‌وه‌ی‌ خه‌ڵات ده‌كات".

وتیشی‌ "فێستیڤاڵه‌كه‌ له‌ 11 بۆ 15ی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ 2017 له‌وڵاتی‌ هۆڵه‌ندا ئه‌نجام ده‌درێت".

(بێده‌نگی‌ ئاسمان) نوێترین به‌رهه‌می‌ سینه‌مایی‌ ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كره‌ و به‌سپۆنسه‌ری‌ عه‌باس فازڵ عه‌بدولره‌حمان خاوه‌نی‌ زانكۆی‌ نۆلج به‌رهه‌مهێنراوه‌ و به‌ر له‌م فێستیڤاڵه‌ش له‌چه‌ندین فێستیڤاڵی‌ سینه‌مایی‌ نێونه‌ته‌وه‌یی‌ به‌شداری‌ كردوه‌‌و چه‌ند خه‌ڵاتێكیش پێبه‌خشراوه‌، له‌وانه‌ خه‌ڵاتی‌ باشترین سیناریۆ له‌خولی‌ چواره‌می‌ فێستیڤاڵی‌ نێونه‌ته‌وه‌یی‌ سینه‌مایی‌ زانكۆی‌ بابل‌و پێدانی‌ خه‌ڵاتی‌ برۆنزی‌ له‌به‌شی‌ فیلمه‌ ئه‌نیمه‌یشنه‌كانی‌ فێستیڤاڵی‌ سینه‌مایی‌ باشوری‌ جۆرجیا كه‌له‌وڵاتی‌ كه‌نه‌دا ئه‌نجامدرا و له‌ماوه‌ی‌ ته‌نها 3مانگدا به‌شداری‌ 25 فێستیڤاڵی‌ سینه‌مایی‌ جیهانی‌، كردوه‌.

سیناریۆی‌ فیلمه‌كه‌ پشتیوان عه‌بدوڵا نوسیویه‌تی‌‌و كاری‌ گرافیك‌و ده‌نگ له‌لایه‌ن سه‌باح شادی‌‌و كاری‌ موزیكی‌ فیلمه‌كه‌ش رامتین لهۆنی‌ جێبه‌جێی‌ كردوه‌.

(بێده‌نگی‌ ئاسمان) كورته‌ فیلمێكی‌ ئه‌نیمه‌یشنه‌‌و له‌باره‌ی‌ خه‌ونه‌كانی‌ مرۆڤه‌ بۆ ئازادی‌‌و له‌باره‌ی‌ چیرۆكی‌ فیلمه‌كه‌شه‌وه‌ جبرائیل ئه‌بوبه‌كر ده‌ڵێت "فیلمه‌كه‌ باس له‌خه‌ونی‌ مرۆڤ ده‌كات بۆ ئازادی‌، به‌وپێیه‌ی‌ كه‌ هیچ كه‌سێك ناتوانێت رێگا له‌ئازادی‌ بگرێت‌و به‌ربه‌ستی‌ بۆ دروست بكات".

وتیشی‌ "ماوه‌ی‌ فیلمه‌كه‌ 100 چركه‌یه‌ و به‌رهه‌می‌ ساڵی‌ 2017-یه‌".

جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر ره‌حمان له‌دایكبوی‌ ساڵی‌ 1983ی‌ شاری‌ هه‌ولێره‌، له‌ساڵی‌ 2001ه‌وه‌ ده‌ستیداوه‌ته‌ كاری‌ سینه‌مایی‌ و له‌نزیكه‌ی‌ 40 كورته‌ فیلمدا یاریده‌ده‌ری‌ وێنه‌گر بوه‌ و له‌ 13 فیلمی‌ سینه‌مایی‌ درێژیشدا یاریده‌ده‌ری‌ وێنه‌گر بوه‌ و له‌ساڵی‌ 2010ه‌وه‌ كاری‌ ده‌رهێنانی‌

سینه‌مایی‌ ده‌كات و هه‌تا ئێستا چوار كورته‌ فیلمی‌ به‌رهه‌مهێناوه‌ و نزیكه‌ی‌ 20 خه‌ڵاتی‌ نێوخۆیی‌ و جیهانیشی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌
به‌روار:  19/08/2017
655   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
لە ڕۆژی جیهانی پیاواندا، یەکێتی پیاوانی کوردستان کە تاکە ڕێکخراوە بۆ داکۆکی لەمافی پیاوان دەڵێت، ئاستی توندوتیژی بەرامبەر بە پیاوان و ڕێژەى خۆکوشتن لەناو پیاواندا ساڵ لەدوای ساڵ بە درێژه‌ ...
خەڵك – بەشی هەواڵ ڕۆژنامەیەكی نزیك لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان نوسراوێكی فەرمی میحوەری 5ی هێزی پێشمەرگە بڵاودەكاتەوە، كە باس لەوە دەكات، هێزەكانیان تەنسیقی تەواویان لەگەڵ سوپای عی درێژه‌ ...
نیوزله‌ندا به‌ سێ‌ ملیۆن دۆلار هاوكاری‌ په‌نابه‌ران ده‌كات به‌شێك له‌و هاوكاریه‌ بۆ په‌نابه‌رانی‌ كورده‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ نیوزله‌ندا ڕایگه‌یاند حكومه‌تی‌ وولاَته‌كه‌ی‌ ڕه‌زامه‌ درێژه‌ ...
وەرگێڕانی: لەفارسییەوە مەجید ساڵح عەباس عەبدی بۆ خوێنەری كورد لە باشوری كوردستان ناوێكی زۆر ئاشنا نییە، بەڵام لە دوای شۆڕشی گەلانی ئێران بەهۆی بەشداریكردنی لە بەبارمتە گرتنی دیپلۆ درێژه‌ ...
رووداو-سلێمانی پزیشکان توانییان کەلـلەسەرێکی تەواو بۆ تەرمی مرۆڤێک بچێنن و ئەو پزیشکەش کە پێشووتر بەڵێنی دابوو دەڵێ بەو زووانە دەتوانن نەشتەرگەرییەکە لەسەر مرۆڤی زیندوویش ئەنجام درێژه‌ ...
چەندەها هونەرمەندی ناسراوی بواری مۆسیک و گۆرانی لە سویددا هەڵمەتێکیان لە ژێر ناوی närmusikentystnar# دژ بە سێکسیزم و گێچەڵی سێکسی ڕاگەیاند. ئەمە وەک درێژەی ئەو هەڵمەتەیە کە لە ژ درێژه‌ ...
(DefendKurdistan) یەکێک لەو ڕێکخراوە کوردییە خۆبەخشانەیە کە لە سویددا دەستی بە کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی کرماشان کردووە. چنوور کە لەگەڵ گرووپی دیفێند کوردستا درێژه‌ ...
لڤین: دكتۆر نەجمەدین كەریم بەنهێنی و بە ئۆتۆمبیلەكانی كۆسرەت رەسوڵ عەلی لە هەولێرەوە هێنراوەتە سلێمانی و دەیەوێت بەو فرۆكە ئەمبوڵانسەی بۆ كۆسرەت رەسوڵ دیاریكراوە ، بەرەو دەرەوی وڵ درێژه‌ ...
له‌وێ مردیی و غه‌ریبیمت، غه‌ریبتر کرد و ته‌نیایمت، ته‌نیاتر کرد و بێکه‌سیمت، بێکه‌ستر کرد! له‌وێ مردیی جانی جانان! *کۆچی دوایی نه‌نکم "شه‌فیقه‌ سه‌عید" / دایکی باوکم "شێرکۆ درێژه‌ ...
هیڤیدار ئەحمەد و مەحموود یاسین رووداو - هەولێر یەكێتی نیشتمانی یەكێك لە سەختترین كاژێرەكانی ژیانی بەڕێ دەكات، كاتێك دوای چلەی تاڵەبانی، جێگری یەكەمی سكرتێری ئەو حیزبە كە ئێست درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   131
کۆی سه‌ردان:   15924283