ئه‌مریكا بۆ ده‌یان ساڵی تر له رۆژئاوای كوردستان ده‌مێنێته‌وه
ئه‌مریكا حه‌وت بنكه‌ی سه‌ربازی له رۆژئاوای كوردستاندا هه‌یه و به‌ڵێنی دروستكردنی بنكه‌یه‌كی ئاسمانی داوه كه ره‌نگه له داهاتودا ببێته شوێنگره‌وه‌ی بنكه‌ی ئهنچهرلیكی توركیا، هه‌موو ئه‌مانه واده‌كات پێشبینی بكرێت ئه‌مریكا ته‌نانه‌ت دوای كۆتایهاتنی داعش‌یش له رۆژئاوای كوردستان بمێنێته‌وه.
جارێكی تر برێت مه‌كگۆرك نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش سه‌ردانی رۆژئاوای كوردستانی كرد، مه‌كگۆرك بهڵێنیدا شه‌ڕڤانان بپارێزن له هه‌ر هێرشێكی چاوه‌ڕوانكراوی رژێمی سوریا.
ئه‌م سه‌ردانه به‌رده‌وامانه‌ی نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ رۆژئاوای كوردستان خوێندنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت ئه‌مریكا به‌نیاز نییه به‌منزیكانه ده‌ست له رۆژئاوای كوردستان هه‌ڵگرێت.
ته‌لال سلۆ وته‌بێژی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، كه یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه بڕبڕه‌ی پشتی ئه‌و هێزه‌یه له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی رۆیته‌رز ده‌ڵێت : ئه‌مریكا به‌رژه‌وه‌ندی ستراتیژی هه‌یه له مانه‌وه‌ی له ناوچه‌كه‌دا، ئه‌وان سیاسه‌تێكی ستراتیژییان هه‌یه بۆ ده‌یان ساڵی تر، بۆیه به‌دڵنیایی له داهاتودا رێككه‌وتنی سه‌ربازی و ئابوری و سیاسی له‌نێوان سه‌ركرده‌كانی ناوچه‌كه و ئیداره‌ی ئه‌مریكادا ده‌بێت.
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش كه ئه‌مریكا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی رۆژئاوای كوردستان هێزی بڵاوكردوه‌ته‌وه، یه‌كێك له‌و شوێنانه بنكه‌یه‌كی ئاسمانییه له نزیك شاری كۆبانێ،
سه‌رباری ئه‌مه هاوپه‌یمانی له‌رێگه‌ی هێزی ئاسمانی و هێزی تایبه‌ته‌وه پاڵپشتی له هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ده‌كات كه زۆرینه‌یان شه‌ڕڤانی كوردن.
كۆلۆنێل ریان دیلۆن وته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی قسه‌ی بۆ هه‌مان ئاژانس كردوه‌و به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ پشتڕاستیكردوه‌ته‌وه هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌منزیكانه له رۆژئاوای كوردستان ناكشێنه‌وه، ریان دیلۆن ده‌ڵێت: شه‌ڕێكی زۆر هه‌یه بیكه‌ن، ته‌نانه‌ت دوای شكستهێنان به داعش‌یش له ره‌قه، داعش هێشتا بنكه و باره‌گای هه‌یه له وادی فورات، ئه‌ركی ئێمه له‌ناوبردنی داعشه له سوریا و عێراق و ئاماده‌كردنی بارودۆخه‌كه بۆ پرۆسه‌ی به‌هێزكردنی سه‌قامگیری هه‌رێمی.
شه‌ڕڤانانی كورد له ساڵی 2011 و سه‌ره‌تای ململانێكانه‌وه له سوریا به یه‌كگرتویی و یه‌كڕیزی خۆیان روبه‌ڕوی هه‌مو مه‌ترسییه‌كان بونه‌ته‌وه‌و ئیداره‌ی ناوچه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن و ئێستا به‌درێژایی 400 كیلۆمه‌تر له سنوری نێوان رۆژئاوای كوردستان و توركیا له‌ژێر كۆنترۆڵی شهرڤاناندایه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئاخۆ ئه‌مریكا تا كه‌ی له رۆژئاوای كوردستان ده‌مێنێته‌وه ، ئیریك باهۆن وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا په‌نتاگۆن رایگه‌یاند: په‌نتاگۆن گفتوگۆ له‌سه‌ر چوارچێوه‌ی زه‌مه‌نی ناكات بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی له داهاتودا، به‌ڵام ئه‌وان هێشتا په‌یوه‌ستن به له‌ناوبردنی داعش و رێگرتن له گه‌ڕانه‌وه‌یان.
پشتیوانی ئه‌مریكا له هێزه‌كانی یه‌په‌گه، خاڵی ناكۆكی واشنتۆن له‌گه‌ڵ توركیای هاوپه‌یمانی، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌نكه‌ره نیگه‌رانن، چونكه ئه‌وان یه‌په‌گه به درێژكراوه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان و هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر خۆیان ده‌زانن.
به‌ڵام ئه‌مریكا گوێ به‌و نیگه‌رانییانه‌ی توركیا نادات، به‌گوێره‌ی قسه‌ی ته‌لال سلۆ وته‌بێژی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، ئه‌مریكییه‌كان به‌مدواییه به‌ڵێنیان داوه فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی سه‌ربازییان بۆ دروست بكه‌ن، ئه‌مه‌ش به‌وته‌ی ئه‌و له‌داهاتودا ده‌بێت به جێگره‌وه‌ی بنكه‌ی ئهنچهرلیكی توركیا.
ئێستا ئه‌مریكا له رۆژئاوای كوردستان حه‌وت بنكه‌ی سه‌ربازی هه‌یه، به‌ڵام له‌به‌ر هۆكاری ئه‌منی شوێنه‌كانیان تائێستا ئاشكرا نه‌كراوه، سه‌رباری ئه‌وه ئیداره‌ی ئه‌مریكا به سه‌رۆكایه‌تی دۆناڵد تره‌مپ مانگی ئازاری رابردو ده‌ستی كرد به ناردنی یارمه‌تی سه‌ربازی بۆ شه‌ڕڤانانی كورد و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كه ئێستا ئه‌ركی ئازادكردنی شاری ره‌قه‌یان له ده‌ستی چه‌كدارانی داعش گرتوهتهئهستۆ.
کەی ئێن ئێن
بهروار: 18/08/2017
768 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|