پیرترین پەنابەری جیهان لەسویدە و دەینێرنەوە بۆ ئەفغانستان
بیبیخاڵ ئوزبێک کە وەک بەتەمەنترین کۆچبەر لە جیهاندا دادەنرێت. ئێستا ئوزبێک لەلایەن دەزگای کۆچی سویدەوە بڕیاری گەڕاندنەوەی لەسوید دەرچووە و دەبێت سوید بەجێبهێڵێت.

بیبیخاڵ ئوزبێک ساڵی ٢٠١٥ هاتۆتە شاروانی سکارابۆری لە سوید و داوای مافی پەنابەری کردووە. بیبیخاڵ ئوزبێک تەمەنی ئێستا ١٠٦ ساڵە و بە بەتەمەنترین کۆچبەر لە جیهاندا دادەنرێت. ئوزبێک ئێستا لەگەڵ ١٢ ئەندامی خێزانکەیدا پێکەو دەژین.

بەوتەی خێزانەکەی لە پاش ئەوەی بیبیخاڵ ئوزبێک پێی راگەیەندراوە کە دەبێت سوید بەجێ بهێڵێت ڕەوشی تەندرووستی تێک چووە. هەر بە وتەی خێزانەکەی دەزگای کۆچ پێی ڕاگەیاندوون کە ئەوان دەبێت بگەڕێنەوە بۆ ئەفغانستان و ڕەشی ئەفغانستان باشە.

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  18/08/2017
2280   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   660
کۆی سه‌ردان:   29231021