بە ڤیدیۆ... ئاڵای پارتی لە قەڵادزێ سوتێندرا
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کۆمەڵێک وێنەی سوتاندنی ئاڵای پارتی لە قەڵادزێ بڵاوبووەتەوە، کە تێیدا دەردەکەوێت چەند کەسێک ئاڵای پارتی لەسەر شەقامەکان لێدەکەنەوە و دەیسووتێنن.
لەسەر سوتاندنی ئاڵای پارتی، ئێن ئاڕ تی پەیوەندی کرد بە بەرپرسانی پارتییەوە لە ناوچەکەدا و ئەوەیان پشتڕستکردەوە کە چەند کەسێک هەستاون بە داگرتنی ئاڵاکانیان و سوتاندنیان.
سەبارەت بە هەڵوێستیشیان لەسەر سوتاندنی ئاڵای حزبەکەیان، بەرپرسانی پارتی لە ناوچەکەدا وتیان، لە ئێستادا لەسەر سوتاندنی ئاڵاکانیان هیچ ناڵێن.
لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا و لە یادی دامەزراندنی پارتیدا، لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان، پارتی دیموکراتی کوردستان ئاڵای حزبەکەی لە بەشێک لە شەقام و شوێنە گشتییەکاندا هەڵواسی.
نالیا
بۆبینینی ڤیدیۆیەکە
بهروار: 17/08/2017
1994 جار خوێندراوهتهوه
|