سوید لەسەر ناردنەوەی ئەفغانییەکان سوورە
وەزیری کۆچی سوید سەبارەت بە داوایی خۆپیشاندەرە ئەفغانییەکان کە ناردنەوەی بەزۆری ئەوان ڕابگیرێت ڕایگەیاندووە، حکومەت داوای خۆپیشاندەران ڕەت دەکاتەوە.

جێی باسە ماوەی هەفتە و نیوێکە سەدان گەنجی سەبارەت بە ڕەخنە گرتنی لەسەر بڕیاری بە زۆر ناردنەوەی ئەفغانییەکان لە ناوەندی ستۆکهۆڵم کۆبوونەتەوە.

هێلێن فریتزون، وەزیری نوێیی کۆچ لە بەرنامەی پێ ئێت مۆرگۆنی ڕادیۆی سویددا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەو لە ڕوشی خۆپیشاندەران تێ دەگات، بەڵام سیاسەتمەداران ناکرێت گۆڕانکاری بەسەر بڕیاری دادگای کۆچدا بهێنن. سەبارەت بە بەردەوام بوونی جێبەجێ کردنی یاسا هێلێن فریتزون دەڵێت. 

   من متمانەی تەواوم بە ڕێساکانی سوید هەیە کە سیاسەتمەداران یاسا بەردەست دەخەن، بەڵام دەزگا حکومییەکان بڕیار دەدەن.

 

بە زۆر ناردنەوەی ئەو ئافغانیانەی کە بڕیاری ناردنەوەیان دەرچووە ماوەیەکی زۆرە گفتووگۆی لەسەر دەکرێت، بەتایبەت لەپاش ئەوەی کە ڕەوشی ئەفغانستان خراپ بووە.

 ڕێکخراوی گەنج لە سویددا (Ung i Sverige) کە ڕێکخەری خۆپیشاندنەکەی مێدبوریەرپلاتسێن لەستۆکهۆڵمن، ئەوان ڕایانگەیاندووە کە لەگەڵ بۆچوونەکەی وەزیری کۆچدا نین و بە بەشی هەوڵەکانی ڕادیۆی سویدیان ڕاگەیاندووە کە بێگومان سیاسییەکان دەتوانن گۆڕانکاری بەسەر بڕیارەکاندا بهێنن.

جێی باسە لە ساڵی ٢٠١٥ دا نزیکەی ٤٠٠٠٠ ئەفغانی کە زۆربەیان منداڵی بە تەنهاهاتوون داوای مافی پەنابەرییان لە سوید کردووە. لە کۆی ئەو ڕێژەیە لە %٤٥ یان داوای مافی پەنابەریان پەسەندکراوە.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  16/08/2017
1309   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   549
کۆی سه‌ردان:   29229685