ئیمامێک لە سوید دەڵێ جولەکە کوڕی سەگ و بەرازن

لە خۆپیشاندانێکدا ئیمامی مزگەوتێک لە هێلسینگبۆری وتاری داوە و تێیدا جولەکەی بە کوڕی سەگ و کوڕی بەراز ناو بردووە.

 ئەو ڕووداوە لە کۆتایی مانگی ڕابوردوودا بووە لەکاتی خۆپیشاندانی کۆمەڵێک کەسدا لە هێلسینگبۆری دژ بە داخستنی مزگەوتی ئەلئەقسا لە قودس. لەسەر ئەو ڕووداوە سکاڵا لای پۆلیس تۆمار کراوە کە ئەو ئیمامە دەربڕینی دژەجولەکەی بەکار هێناوە.

کاتێک ئێکۆت بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید پرسیاری لێ دەکات لە وەڵامدا ئەو ئیمامە بەناوی سەمیر ئەلڕەفاعی دەڵێت، ئەوە چییە ئەوەنە لە شت ورد دەبنەوە، من بیرم نایەت چیم وتووە و وتارەکەم بێبەرنامە بوو، لەسەر داوای چەند لاوێک کە لە خۆپیشاندانەکەدا بوون هەندێک قسەم کرد. 

ئەو دەڵێت ئەو قسانەی من کردوومە گوایا دژەجولەکەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆر بەکاریەت دژ بە ئیسرائیلییە تووندڕەوەکان و دژ بە داگیرکردنی فەلەستین، مەبەستی قسەکانی منیش جولەکە نەبووە بەڵکە مەبەستم ئیسرائیلە. بەڵام مادام قسەکانم بوونەتە جێی باس و بەنابەجێ چاوی لێ دەکرێت ئەوا جاری داهاتوو بە وریاییەوە دەدوێم.

سەبارەت بە قسەکانی ئەو ئیمامە سەلاحودین بەرەکات ئیمام لە ئاکادێمیای ئیسلام لە شاری مالمۆ دەڵێت تێ دەگەم کە خەڵکانێک لایەنگریی لە کێشەی فەلەستین دەکەن بەڵام جێێ داخە ڕەخنەگرتن لە ئیسرائیل سنوور تێ پەڕینێت و ببێتە هێرش بۆسەر جولەکە.

 ئەو هەروەها دەڵێت هیوادارم کەسایەتییە دینییەکان لە ڕوانگەی بەها ئاینییەکانیانەوە وتار بدەن و نەکەونە ژێر کاریگەریی سۆز و ئەرگومێنتی پۆپولیس

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  15/08/2017
1373   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   419
کۆی سه‌ردان:   29256605