توش بوونی ۱۷ منداڵ بەنەخۆشی هاربوون دوای سێکس کردنیان لەگەڵ ماکەرێک.
زاهیر تۆفیق
مالمۆکورد


لە ڕووداوێکی سەیر و نامۆدا لە گوندی ( سیدی الکامل ) سەربە هەریمی ( سیدی قاسم ) لە باکوری وڵاتی مەغریب ۱۷ مێرد منداڵ تووشی نەخۆشی هاربوونی دژوار بوون دوای ئەوەی سێکسیان لەگەڵ ماکارێکدا کردووە ، وە مێرد منداڵەکان دوای نەخۆشکەوتنیان لە ترسی ئابڕوچوون نەیانویستووە ڕاستیەکە بدرکێنن وە خۆیان بێ بەش کردووە لە وەرگرتنی ڤاکسینی تایبەت بەو دەردە کوشندەیە.
خێزانەکانی ئەو مێرد منداڵانە کە تەمەنیان لە ۱٥ ساڵ تێپەڕناکات ئەڵێن منداڵەکانیان لەسەرەتادا توشی پەتای تا بوون و پلەی گەرمی لەشیان بەرزبۆتەوە وە دواتر هەندێک ڕەفتاری نامۆش سەری تیایاندا هەڵداوە وەک لە پەل و پۆکەوتن و هاوارکردن  و دڵەڕاوکێ و لیک هاتنە خوارەوە بەدەمیاندا ، بەڵام دواتر لەکاتی گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانە لای خێزانەکانیان دانیان بەوەدا ناوە کە پێشتر سێکسیان لەگەڵ ماکەرێک کردووە لە گوندەکەیاندا .
وە مێرد منداڵەکان لە نەخۆشخانەی ( سیدی قاسم ) لە بەشی تایبەت دانراون وە دابڕاون لە نەخۆشەکانی کەی بەهۆی ئەوەی ئەوەی دەردی هاری لە ئاژەڵەوە ئەگوێزرێتەوە بۆمرۆڤ وەنابێت تیکەڵ بەخەڵکیکە ببن تابە قۆناغەکانی چارەسەرکردندا نەڕۆن .
سەرچاوەکانی ڤێنتەنەری ئەڵێن دەردی هاری لەڕێگەی دەمی ئاژەڵەوە ئەگوێزرێتەوە بۆ مرۆڤ نەک لەڕێگەی سێکسەوە ، ئەمەش ئەوە ئەسەلمێنێت مێردمنداڵەکان لەڕێگەێ دەمەوە سێکسیان لەگەڵ ماکەرەکەدا کردووە یان دەمیان ماچ کردووە.
وەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە دەسەڵاتدارانی ناوچەکە ماکەرەکەیان کوشتووە و کردوویانە بەژێر گڵەوە.
وەڕەنگە ژمارەی توش بووەکان بەو دەردە ڕوولە زیادبوون بکات بەهۆی ئەوەی هەندێک خێزان بە نهێنی منداڵەکانیان گواستۆتەوە بۆ نەخۆشخانەی شارەکانی تر بەمەبەستی چارەسەرکردن .
لەهەمان کاتدا (کۆمەڵەی پاراستنی مافی منداڵان) داوای کردووە پەرووەردەی سێکسی بخرێتە ناو پرۆگرامی خوێندنەوە بۆ پاراستنی مێرد منداڵان و تازە پێگەیشتووان لە مەترسی ئەو جۆرە کارانە .
لەلایەکیکەوە دکتورە( نورا یەحیا ) لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فیسبوک نوسیویەتی : ئەم دیاردەیە لەناو کۆمەڵکاکاندا ئەمڕۆ سەری هەڵنەداوە بەڵکو دیاردەیەکی زۆر کۆنە و بەدرێژایی مێژوو بوونی هەبووە ، بەڵام ئەوەی ئەم دیاردەیەی زیاتر زەق کردۆتەوە بوونی میدیای پێشکەوتوو و ڕاگەیاندنەکانە لە ئەمڕۆدا.
سەرچاوە/EURO NEWS



به‌روار:  15/08/2017
13766   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   695
کۆی سه‌ردان:   29251474