حه‌مید شه‌ریفی ئه‌لبومێكی نوێی گۆرانی بڵاوده‌كاته‌وه
مالمۆکورد
"یه‌كێك له‌گۆرانییه‌كانی ئه‌لبومه‌كه كلیپ ده‌كرێت"
هونه‌رمه‌ندی گۆرانی بێژ حه‌مید شه‌ریفی ئه‌لبومێكی نوێی گۆرانی به‌ناوی (ڤۆكاپێلا) بڵاوده‌كاته‌وه كه له 14 تراك پێكهاتوه.
شه‌ریفی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه زۆرینه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی ناو ئه‌لبومه‌كه له‌لایه‌ن خۆیه‌وه تێكست‌و میلۆدی بۆ دانراوه.
ده‌شڵێ "دوان له‌به‌رهه‌مه‌كان كاری فۆلكلۆرنو من به‌شێوه‌و ستایلی خۆم وتومنهتهوه".
ئه‌و ئاماژه به‌ناوی ئه‌لبومه‌كه دهكاتو ده‌ڵێ "ڤۆكاپێلا ستایلێكی تایبه‌ته له‌گۆرانیدا كه زۆرتر له‌ده‌نگدا كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت له‌بری ئینسترمێنتو ساز یان ئامێره‌كانی تری مۆسیقا".
جه‌غتیش ده‌كاته‌وه كه له‌به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و ئه‌لبومه‌دا له‌سه‌دا پێنج كه‌ڵكی له‌ئامێری مۆسیقا وه‌رگرتوه و له‌سه‌دا 95 كه‌ڵكی له‌ده‌نگی مرۆڤ و ئیفێكت وه‌رگرتوه.
دوابه‌دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئهلبومهكهش یه‌كێك له‌گۆرانییه‌كان به‌ناوی (ژیان) له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند هه‌وراز محه‌مه‌د كرایه كلیپ.
ستافی به‌رهه‌مهێنانی كلیپی (ژیان) بریتین له :
تێكست و میلۆدی: حه‌مید شه‌ریفی
ئارانگیمێنت: ئامانج ئازه‌رمی
ده‌نگ و ستۆدیۆ : چیا مه‌ده‌نی
ده‌رهێنانی: هه‌وراز محه‌مه‌د
مۆنتاژ : خه‌یبه‌ر ره‌فیق
ئیلوستره‌یشن: سابات عه‌باس
كلیپی (ژیان) له‌سه‌ر كه‌ناڵی یۆتیوب:
https://youtu.be/GQI9DJDslqs
حه‌مید شه‌ریفی له‌دایكبوی شاری سنه‌یه‌و له‌ساڵی 1996دا وڵاتی ئێرانی جێهێشتوه‌و هاتوه‌ته هه‌رێمی كوردستان‌و ده‌ستده‌كات به‌نوسینی شیعر‌و چه‌ند كۆڕێكی شیعری ئه‌نجام دهداتو له‌ساڵی 1998ئه‌لبومێكی گۆرانی بڵاوده‌كاته‌وه كه‌هه‌مو میلۆدییه‌كانی هی خۆی بون‌و هه‌روه‌ها ده‌ستده‌كات به‌نوسینی شیعری لیریكیو له‌ساڵی 2008 ده‌چێته وڵاتی سوید‌و له‌وێش ده‌ستده‌كات به‌نوسینی شیعر به‌زمانی سویدی‌و چه‌ندین كۆڕ ئه‌نجام دهداتو ده‌بێته ئه‌ندامی كانونی نوسه‌رانی وڵاتی سوید‌و ساڵی 2013 كۆمه‌ڵه شیعرێك به‌زمانی سویدی بڵاودهكاتهوهو پاشان له‌ساڵی 2014 خه‌ڵاتی باشترین تێكستی هه‌ڵبژارده به‌ناوی(سه‌ر ڕه‌ش) له كێبڕكێی فێستیڤاڵی ساڵانه‌ی گۆڤاری (10 TAL) له‌ژێر تایتێڵی سۆلیداریتێت، وه‌رده‌گرێت.
چه‌ند كتێبه شیعرێكی ئاماده‌ی چاپكردنهو حه‌مید شه‌ریفی چالاكوانی سیاسی رۆژنامهوانییهو به‌سێ زمانی كوردی و سویدی و فارسی خه‌ریكی نوسینه و چه‌ند پڕۆژه‌ی هونه‌ری و كلتوری به‌ده‌سته‌وه‌یه كه به‌شێكی به‌م زوانه دێته سه‌ر ماڵپه‌ڕ و ماسمێدیاكان.
بهروار: 14/08/2017
493 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|