لە یەکەمین ساڵیادى شەهیدکردنى وەدات حسێندا چەند چالاکیەک لە دهۆک و سلێمانى بەڕێوە دەچێت
ئەمڕۆ یەکشەممە ساڵیک تێپەر دەبێت بەسەر کەیسى شەهیدکردنى وەدات حسێندا و وابڕیارە چەند چالاکییەک لەو ساڵیادەدا لە شارەکانى دهۆک و سلێمانى بەڕێوە بچێت.

 عەبدولڕەحمان حسێن براى وەدات، بە دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى ڕاگەیاند "بڕیارە ئەمڕۆ و لە ساڵیادى تیرۆرکردنى وەداتدا و بەهۆى دەستگیرنەکردنى بکوژانییەوە لەسەر گۆڕەکەى لە گۆڕستانى شاخکێ و لە کاتژمێر چوار گردبوونەوەیەک بەڕێوە بچێت و ئەو یادە بەرز ڕابگیرێت".

 هەروەها وتى، لەو چالاکییەدا چەندین ڕۆژنامەنوس و کەسایەتى و لایەنەکان تیایدا بەشدارى دەکەن.

هەر ئەمڕۆش بڕیارە لەکاتژمێر پێنجى ئێوارە و لە هۆڵى تەوارى شارى سلێمانى و لە ساڵیادى تیرۆرکردنى وەدات حسێن چەند چالاکییەک بەڕێوە بچێت بەسەرپەرشتى دەستەیەک لە ڕۆژنامەنوسانى ماڵپەرى ڕۆژنیوز بەڕێوە دەچێت و تیایدا خەڵاتى وەدات حسێن دەدرێتە دوو ڕۆژنامەنوس.

وەدات حسێن پەیامنێری ئاژانسی ڕۆژنیوز بوو، بەڵام لە ١٣ی ئابی ساڵى ٢٠١٦ لەناو شاری دهۆک دیار نەما و دواتر تەرمەکەی لەسەر ڕێگەی نێوان دهۆک – سێمێڵ دۆزرایەوە و کەسوکارەکەی دەڵێن لەژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەستداوە و دەزگا ئەمنییەکانى پارتى تۆمەتبار دەکەن، هەتا ئێستاش هیچ کەس لەسەر کوشتنى وەدات حسێن دەستگیرنەکراوە.

نالیا
به‌روار:  13/08/2017
415   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   316
کۆی سه‌ردان:   29253277