13 كۆچبه‌ری نایاسایی دیپۆرت كرانه‌وه
هەژار تەها
مالمۆکورد
نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی ئوسترالیا له شاری كۆڵمبۆی سریلانكا ڕایگه‌یاند ئوسترالیا 13 كۆچبه‌ری ده‌ریایی قاچاخی به‌ڕه‌گه‌ز سریلانكیان دیپۆرتی وولاَتهكهیان كردۆته‌وه. به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه ، ئه‌و كۆچبه‌رانه له‌ماوه‌یه‌كی ڕابردووی نزیكدا نه‌گه‌شتونه‌ته ئوسترالیا به‌ڵكو ماوه‌یه‌كی زۆره له‌و وولاَته بون بهلاَم له‌پاش ئه‌وه‌ی دڵنیا بوون كه هیچ بنه‌مایه‌كی یاسایان بۆ مانه‌وه‌یان له ئوسترالیادا نیه، حكومه‌تی ئوسترالیا دیپۆرتی كردونه‌ته‌وه. هه‌ر له‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتووه ، ئوسرالیا به‌رده‌وام ده‌بێت له سیاسه‌تی گرتن و گێرانه‌وه‌ی كۆچبه‌رانی ده‌ریایی قاچاخ بۆ ئه‌و وولاَتهی كه به به‌له‌مه‌كه‌یان لێوه‌ی هاتوون. ئه‌م سیاسه‌ته‌ش بۆته جێگه‌ی نیگه‌رانی ڕێكخراوه‌كانی داكۆكیكار له مافی په‌نابه‌ران و به پێشێلكاریه‌كی ئاشكرای مافی ئه‌وانی ده‌زانن.
سه‌رچاوه : ماڵپه‌ری هه‌واڵی كۆلۆمبۆ پۆست
بهروار: 09/08/2017
594 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|