ئەی مامە ................ پیرە
                                                                                                                                                                                                 
 باوکی دوین

 

ئەی مامە پیرەی

 سەردەمی شۆڕش

چۆن ڕزگار دەبیت

 لە هەوڵ و کۆشش

 وا چەندین ساڵە

 ژیانت سەختە

 چینێک قەپات و

 چینێک بەد بەختە

 چینیک سامانی

 وڵات دەفرۆشن

 چینك هەر قاسەی

ولات ئەدۆشن

 چینێک بەدیان

 کۆشک و مۆڵیان برد

 ژیرخانی   وڵاتیان

  هە مووی کاول کرد

 چینێکی داماوە

 خەم بەبا ئەکا

 بۆ مافی فەوتاو

 هەر هاوار دەکا

 جینێک بە جانتا

 دۆلار سەرف دەکا

جێنیک بێ مووچە

 هەر هاوار دەکا

چینێک بی ماف و

 بەش خوراو وەتەن

 چینێکیش پیاوخاس

 سفرە  ڕائەخەن

 

چینێک قەپاتە

 لە پاڵ ئەوانە

هەر ئەڵیت بەڵێ

 لە پەڕلەمانە

 جێنیک خوێندەەوار

 باسی ماف دەکا

 هات و چۆیەتی

 لە ڕێگای دادگا

 جێنێک لەداخە

 سەر خۆی هەڵدەگرێ

 ئەڕوا بێ هیوا

لە ڕێگا دەمرێ

 چی زەمانیکە

 کاکەی بێ وچان

 نە قوتابخانە

نە پۆل ئیمتیحان

 هەمووی داخرا

لە داخ ئەوانە

هیچ کەس ناپرسێ

 ئاخر زەمانە

 لە دوای ڕاپەڕین

 شێواوە وەتەن

 زوردارە ئیستا

 پیاوی  ئەهریمەن

به‌روار:  05/08/2017
513   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   1006
کۆی سه‌ردان:   29235965