ڕێکخراوێکی ژنانی کوردستان بەشداری فێستیڤاڵی هاوڕەگەخوازانی ستۆکهۆڵم دەکا

یەکییەتی ژنانی دیموکراتی کوردستان یەک لەو ڕێکخراوانەیە ئەمساڵ بۆ یەکەم جار بەشداری چالاکییەکانی هەفتەی پرایدی ستۆکهۆڵم دەکات. چنوور فتووحی بەرپرسی کۆمیتەی ستۆکهۆڵمی ڕێکخراوەکە باس لەوە دەکا کە بڕیارەکەیان بۆ بەشداری، هەوڵێکە بۆ پشتیوانی یەکسانی ڕەگەزی و تیشک خستنە سەر ئەو بابەتەی لە کۆمەڵگای کوردیدا هەستیارە.

لە ماڵی کولتوری لە ناوەندی ستۆکهۆڵم، کە بە بۆنەی هەفتەی پڕایدەوە بە ئاڵای حەوتڕەنگە و پەلکەزێڕینەیی نیشانەی جوڵانەوەی (‌‌‌HBTQ) و وێنە و پۆستەری ڕەنگاوڕەنگ ڕازێنراوەتەوە، چاوم کەوت بە چنوور فتووحی تا سەبارەت  بە بەشداری رێکخراوەکەیان قسە بکەین.

هەفتەی پرایدی ستۆکهۆڵم(Stockholm Pride Veckan) لە لایەن ڕێکخراوی پرایدی ستۆکهۆڵمەوە (Föreningen Stockholm Pride) کە ڕێکخراوێکی داکۆکیکارە لە مافی ڕەگەزە جیاوازەکان(HBTQ-هۆمۆسێکسوێل، بیسێکسوێل، ترانسسێکسوێل و کوێر)، هەوڵ دەدات بۆ یەکسانی و دابینکردنی مافی هەموو تاکەکانی کۆمەڵگە،  تا هەموان هەست بە ئارامی بکەن و لە بەرامبەر ئەو بژاردەیەی خۆیان هەڵیدەبژێرن ڕووبەڕووی هەڵاواردەیی و جیاکاری نەبنەوە.

بەرپرەسەکەی یەکییەتی ژنان لە کۆتایی قسەکانیدا تیشکی خستە سەر ئەوەی ئەوان دەیانهەوێ بەم هەنگاوەیان سەرنجی ڕای گشتی کوردانی سوید و کوردانی وڵاتیش ڕاکێشن، سەبارەت بەم چینەی کۆمەڵگا کە پەراوێز خراون و ناتوانن ئازادانە حەز و ویستی خۆیان بێننە زمان.

لە کەرنەڤاڵەکەدا ڕێکخراوە جیاوازەکانی کۆمەڵگای مەدەنی، پارت و لایەنە جیاوزەکان و خەڵکی لە هەموو چین و تویژەکانی کۆمەڵگە بۆ دەربڕینی پشتیوانی خۆیان لە هاوڕەگەزخوازان بەشداری چالاکییەکانی هەفتەکە دەکەن. 

جیهان کچێکی ترانس سێکسواڵی کوردە و یەک لە بەشداربووانی ئەمساڵی هەفتەی پرایدە. جیهان ئەم ساڵ بە دڵخۆشیەکی زیاترەوە بەشداری هەفتەی پراید دەکات. ئەو ماوەیەک لەمەو بەر و دوای چاوەڕوانییەکی زۆر، مۆڵەتی مانەوەی لە سوید پێ درا. لە شەقامێکی ستۆکهۆڵمی پایتەخت و لە ژێر تیشکی خۆری هاوینە، دیدارێکی بچوکمان کرد. جیهان باسی دڵخۆشیەکانی خۆی بۆ کردم.

شایانی باسە، یەکێکی تر لەو ڕێکخراوە کوردییانەی بەشداری هەفتەی پرایدی ستۆکهۆڵم دەکات، ڕێکخراوی (Kurdiska HBTQ vänner)ـە. ڕێکخراوەکە ئەمساڵ ساڵی هەشتەمە بەشداری کەرنەڤاڵەکە دەکەن.

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرن
به‌روار:  02/08/2017
1660   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
خەندان- زانیار مەلازادە کەمێک لەمەوبەر گەنجێک لەناو شاری ھەڵەبجە چوار کەس لە ئەندامانی خێزانەکەی خۆی کوشت. بەپێی وتەی کەسوکاری کوژراوەکان چوار کەس کوژراون. لەئێ درێژه‌ ...
ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان چەندین نوسەر، ڕۆشنبیر، ئەکادیمیسییەن و دەرهێنەری بەناوبانگی جیهان لە بارەی هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، درێژه‌ ...
زۆربەی تەقە و کوشتنەکانی ساڵی پار، لە شوێنە گشتییەکان ڕوویان داوە. ئەمە پێداچوونەوەیەکی بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆت نیشانی دەدات. لە دوای ئەوەی کە پیاوێک لە پیتزێریاییەک ل درێژه‌ ...
ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان سوپاى تورکیا دووباره‌ ده‌ستى کرده‌وه‌ به‌ تۆپبارانکردنى عه‌فرین به‌وه‌ش ماوه‌ى حه‌وت ڕۆژه‌ عه‌فرین تۆپباران ده‌کات. سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ ج درێژه‌ ...
شارپرێس: وتەبێژی یەپەژە ڕایدەگەێنێت "لە میانەی شەڕەکانی ڕزگارکردنی شاری ڕەققەدا ٦٠٠ شەڕڤانی ژن کوژراون. ئەمڕۆ پێنج‌شەممە نەسرین عەبدوڵڵا وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپ درێژه‌ ...
دوو کەس بە گومانی تەقینەوەکەی دوێنیی گەڕەکی روسەنگۆرد لە مالمۆ دەستگیر کراون. ستێفان سینتێیوس بەرپرس لە دەستگەی پۆلیسی مالمۆ لە کۆنگرەیەکی مێدیاییدا دەڵێ ئەوەی ڕووی دا زیاتر توو درێژه‌ ...
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوای لە تورکیا کرد پرۆسەی سەربازی لە شاری عفرین ئەنجامنەدات. هێزەر ناورت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی: هانی تورکیا دەدەن زیاتر چاو بخاتە سەر بە درێژه‌ ...
سوپای توركیا گوندی زۆرمخاری خۆرئاوای شاری كۆبانی له‌ رۆژئاوای كوردستان به‌ سه‌ختی تۆپباران ده‌كات. ئاژانسی فوراتنیوز له‌ زاری سه‌رچاوه‌كانی ناو یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گ درێژه‌ ...
شارپرێس: توركیا مەرجی بۆ ئەنجامنەدانی ئۆپەراسیۆنی سەر كانتۆنی عفرین لەرۆژئاوای كوردستان هەیەو ئەمریكاش مەرجەكەی رەتدەكاتەوە. ئاژانسی رۆیتەرز لەراپۆرتێكدا بڵاویكردەوە، كە مەرجەك درێژه‌ ...
لە هەولیر سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەگەڵ نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا بۆ شەڕی دژی داعش و شاندێکی باڵای ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستان دا کۆبووەوە. کاتژمێر ٩ی بەیانی ئەمڕۆ، شاسوا درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   368
کۆی سه‌ردان:   16229942