وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوسترالیا ده‌نگۆیه‌ك له‌باره‌ی په‌نابه‌رانه‌وه ڕه‌تده‌كاته‌وه
هەژار تەها
مالمۆکورد
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوسترالیا ده‌نگۆیه‌ك له‌باره‌ی پرسی نیشته‌جێكردنی په‌نابه‌رانی دوورگه‌كانی ناورۆ و پاپانیوگینیا ڕه‌تده‌كاته‌وه و ڕایگه‌یاند په‌یامی وولاَتهكهی بۆ كۆچبه‌رانی ده‌ریایی قاچاخ ڕوون و ئاشكرایه.
جولی بیشۆپ ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوسترالیا ڕایگه‌یاند هه‌ر كۆچبه‌رێك كه هه‌وڵیدابێت به قاچاخ و به به‌له‌م ڕوو له ئوسترالیا بكات هه‌رگیز له ئوسترالیا نیشته‌جێ ناكرێت ، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ په‌نابه‌رانی دوورگه‌كانی ناورۆ و پاپانیویگنیا كه به‌شێكیان به‌ڕه‌گه‌ز كوردن و پێشتر ویستویانه به قاچاخ و به‌به‌له‌م ڕوو له ئوسترالیا بكه‌ن بهلاَم ده‌ستگیر كراون و ڕه‌وانه‌ی كه‌مپه‌كانی په‌نابه‌ران له‌دوورگه‌ی ناورۆ و پاپانیوگینیا كراون و ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه له ژیانێكی سه‌ختدا له‌و كهمپانهدان.
بهروار: 01/08/2017
625 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|