زمانی یەكتر
ـ ئەزانی من زۆر عەجایەبم لەچی دێت بەگم؟ حكومەت و میلـلەت زۆر بە باشی لە زمانی یەكتری تێ ئەگەن.
+ زمان یا فیكەی یەكتر؟
ـ فیكە نا قوربان، زمان... مەسەلەن میلـلەت داوای مەعاش ئەكات حكومەت یەكسەر تێ ئەگات و ریفراندۆمی بۆ هەڵ ئەدات.
+ ئەی باشە میلـلەت لە موقابیلی ریفراندۆما چی ئەكات؟
ـ زەخیرە ئەخات ئوستاز.. بڕۆ ناو بازاڕ ، یەك راكە راكە ئەڵێی ئێستا نا سەعاتێكی تر دنیا ئەبێ بە مەنعەتەجەول و گرانییە گەورەكە تیكرار ئەبێتەوە.
+ ناهەقیان مەگرە رۆڵە. كێ ئەڵێ دەرودراوسێ لە موقابیلی ریفراندۆما حدودەكانمان لێ قەپات ناكەن؟!
ـ عەجیب !! یەعنی دەرودراوسێكانیش لە فیكەی حكومەت تێ ئەگەن؟!
+ نازانم.. ئەو سوئالە لە من مەكە لە حیزبەكانی بكە باشترە. ئەوان چاك لە وەزعەكە حاڵی بوون.
ـ رەحمەت لە دین و ئیمانت... كەس بەقەد ئەم حیزبە بلیمەتانە زوو درك بە (شت) ناكەن. بیل ئەخەس یەكێتی. دایكم بەساقەی بێ كەس ئەوەندەی یەكێتی لە زمانی میلـلەت تێ ناگات.
+ توزاتی خوا بە جدیتە؟
ـ ئەرێ وەڵـڵا. مەسەلەن كاتێك میلـلەت چاوەڕوانە یەكێتی بچێ لەگەڵ گۆڕاندا شەكراوی رێككەوتنەكەی بەینیان بخۆنەوە.
+ ئێ.
ـ كەچی ئەڕوات لەگەڵ حسكا كۆئەبێتەوە.
نەوا
بهروار: 31/07/2017
1433 جار خوێندراوهتهوه
|