لە سویدی قیبلەی پەنابەران چۆن مافی پەنابەرێتی وەردەگریت!!
زاهیر تۆفیق
مالمۆکورد


وڵاتی سوید دائەنرێت بە دیارترین وێستگەی پەنابەران کە خەوی پێوە ئەبینن
لەدوا ڕاپۆرتی تۆڕی بوژاندنەوەی بەردەوام سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ساڵی ۲۰۱۷ ئەڵێت : سوید لە نێوان ۱۰ وڵات یەکەمە کەدائەنرێت بە بەختیارترین  وڵات لەجیهاندا ، لەسەروئەوەی کەئەم وڵاتە ژمارەی دانیشتوانی ۱۰ ملیون کەسە ، بەڵام زۆرترین مەرجەکانی حەسانەوەی بۆ پەنابەران فەراهەم ئەکات کە پێ ئەنێیتە سەر خاکەکەی ، وەبەپێی راگەیاندنەکانی سوید  فەرمانگەی پەنابەران لە سوید بۆچونی وایە ژمارەی پەنابەران لەساڵی ۲۰۱۷ ڕوولەکەمی دەکات لە ۲٨ هەزار داواکاری مافی پەنابەری دائەبەزێت بۆ ۲٥ هەزار وە بەپێی ژمارە فەرمیەکان ساڵی ۲۰۱٦ نزیکەی ۲۹ هەزار پەنابەر هاتۆتە سوید 

* مەرجەکانی وەرگرتنی مافی پەنابەری لە سوید چییە؟

پێویستە پەنابەرەکە لەسەر خاکی سوید یان لەسەر سنووربێت تاکو بتوانێت داواکاری مافی پەنابەرێتی پێشکەش بکات ، وە ئەم مەرجە ئەو کەسانە ناگرێتەوە کەلە ڕێگەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە داواکاریان پێشکەش کردووە.

* خۆناساندن 

پێویستە پەنابەرەکە شوناس نامەیەکی پێ بێت وە بیخاتە بەردەست فەرمانگەی پەنابەران وەکو پاساپۆرت یان شوناسنامەی باری کەسێتی یان باری ڕەگەزی یان دیکومینتی هاوسەرگیری یان هەر دیکومێنتێکی تر 

* وینەی فوتوگراف و پەنجە مۆر 

وێنە و پەنجە مۆر کارێکی بنەڕەتی و زۆرگرنگە تاکو بتوانرێت کارتی شوناسنامەی کاتی بۆ پەنابەر دروست بکەن لە جۆری (LMA) بەڵام منداڵی خوار ۱۰ ساڵ پەنجە مۆری لێ وەرناگیرێت ، وە ئامانج لەم ڕێوشوێنە ئەوەیە تاکو بزانرێت کە کەسی داواکار داوای مافی پەنابەری لە یەکێک لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا نەکردووە بەپێی پەیماننامەی دبلن ، لەم بوارەدە لێکۆڵینەوەی لەگەڵ ئەکرێت ، وە ئەو منداڵانەی تەمەنیان لەژێر ۱٤ ساڵە وەن وردەکاری لە پەنجەمۆریان ناکرێت.

* پارێزگاری کردن لە شوناسنامەی LMA

ئەمەش یەکەم شوناسنامەیە کە کەسایەتی پەنابەر ئەسەلمێنێت کەداوای مافی پەنابەری کردووە لە سوید وە بۆی هەیە تیایدا بمێنێتەوە وەلە چاوەڕوانی ئەنجامی داواکاریەکەیدایە، وەیەکەم شوناسنامەی LMA تا ٤ مانگ کاری پێ ئەکرێت وە دواتر داواکار  شوناسنامەیەکی نوێی پێ ئەگات کە بۆ ٦ مانگە .

* رێوشوێنەکانی چاوپێکەوتن بۆ داوای مافی پەنابەرێتی
 
لەم هەنگاوەدا ئەبێت داواکار خۆی بە لێکۆڵەر بناسێنێت وە باسی ئەو هۆکارانە بکات کە بەهۆیەوە وڵاتەکەی بەجێ هێشتووە ، وە چ ڕێگایەکی گرتۆتەبەر تا گەیشتنی بە سوید وە دواتر پرسیاری لێ ئەکرێت لەبارەی دۆخی تەندروستی ژمارەی ئەندامانی خێزانەکەی ئەگەر هەیبوو ، وە هەمان فەرمانگە وەڕگێڕی زمان ئامادە ئەکات ، وە پەنابەر کاتێک سەرچاوەی بژێوی نەبوو لە سوید ئەبێت بە لێکۆڵەرەکەی بڵێت کە پێویستی بە یارمەتی مادی و شوێنی نیشتەجێ بوون و چاودێری تەندروستی و پشتگیری خوێندنە بۆمنداڵەکانی ، وە لەکات و وەختێکی کەدا لێکۆڵەر پەنابەر بانگ ئەکات تاکو بزانێت هۆکاری داواکردنی مافی پەنابەرێتی لە سوید چییە؟

* بەدەست هێنانی مافی پەنابەرێتی یان ڕەت کردنەوەی

ئەگەر فەرمانگەی پەنابەرێتی سوید بینی کە داواکار شایستەی وەرگرتنی مافی پەنابەرێتی نیە لەسەر خاکی سوید ئەوە لەماوەی چەند هەفتەیەکدا لەبڕیاری خۆیان ئاگاداری ئەکەنەوە کەداواکەی ڕەت کراوەتەوە وە ئەبێت سوید بەجێ بهێڵێت.

* لێکۆڵینەوە لەداوای مافی پەنابەرێتی

لێکۆڵەر هەڵدەسێت بە ووردبینی ئەو دیکۆمینتانەی کە پەنابەر خستویەتیە بەردەست فەرمانگەی پەنابەران هەروەها لێکۆڵینەوە لە وێنە و پەنجە مۆر ئەکات وە پەیوەندی ئەکەن بە وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا تاکو بزانن پەنابەر پیشتر داوای مافی پەنابەری کردووە لە وڵاتێکی کە یان وە وێنە و پەنجە مۆری هەیە یان نا .

* ماوەی چاوەڕوانی

زۆر جار وردبینی کردن درێژە ئەکێشێت یان ماوەیەکی کورتی ئەوێت ئەویش بەپێی ئەوەیە پەنابەر لەکاتی لێکۆڵینەوەدا چی وتووە ، وە فەرمانگەکە داوای چەند چاوپێکەوتنێک ئەکات لەگەڵ کەسی پەنابەر تاکو بتوانن بڕیاربدەن لەسەر کەیسەکەی ، وە ئامۆژگاری داواکار ئەکەن کاتێک ئەنێرن بەدوایدا دوانەکەوێت چونکە زۆر سەختە پەنابەر کاتێکی کە وەربگرێت .

* ناونیشان 

پێویستە فەرمانگەی بەنابەران بزانێت کەسی پەنابەر لە کوێ دائەنێشێت و لە چ ناونیشانێکە تاکو لەکاتی پێویستدا پەیوەندی پێوە بکات وە داوا ئەکەن کەسی پەنابەر ئاگاداریان بکاتەوە کاتیک شوێنی نیشتەجێ بوون و ناونیشانی ئەگۆڕێت .

* نوێکردنەوەی مافی پەنابەرێتی 

مافی مانەوە لە سوید سنوردارە وە پێش کۆتایی هاتنی ئەبێت نوێ بکرێتەوە.

سەرچاوە EURONEWS.
به‌روار:  29/07/2017
5192   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   388
کۆی سه‌ردان:   29248983