بێئیقامەکانیش دەتوانن لە دەزگای کار خۆیان تۆمار بکەن
کاردۆزگە سیستێمێکی دیگیتاڵیی بە شەش زمان خستۆتە کار بۆئەوەی هەر زوو پەنابەران کار بدۆزنەوە.

ئەم خزمەتگوزارییە نوێیە بەناوی (jobskills) لەسەر داوای حكوومەت هێنراوەتە ئارا کە بەو شێوەیە بەڵگەنامەی خوێندن، ئەزموونی کار و کارامەیی پەنابەران لە قۆناغی داواکردنی ئیقامەوە لە کاردۆزگە (Arbestförmedlingen) تۆمار دەکرێت و خاوەنکار دەتوانێت زانیارییەکان (CV) ئەو کەسانە ببینێت و گەر پێویستی بێت داوایان بکات بۆ کار.

هەیا حوسێن لە کاردۆزگەیەک لە شاری مالمۆ دەڵێت ئەم سیستێمە چەند سوودێکی هەیە بۆ نموونە پرۆسەی گونجاندن و کاروەرگرتنی پەنابەر خێرا دەبێت و ئەو بۆشاییانەش پڕ دەبنەوە کە لە بازاڕیکاردا هەن واتا لەو شوێنەی پێویست بە دەستی کار هەیە خاوەنکار ئاسانتر دەیاندۆزێتەوە.

جێی باسە کەسی پەنابەر لە ئیقامەدار و ئەوانەشی لە چاوەڕوانیی ئیقامەدان دەتوانن بە شەش زمان (CV) بنووسن کە لە سیستێمەکەدا وەردەگێڕدرێت بۆ زمانی سویدی. زمانەکانیش عەرەبی، فارسی، ئینگلیزی، تیگرینی، سویدی و سۆماڵییە.

هەروەها لەو ڕوانگەیەوە لەلایەن کاردۆزگەوە یارمەتی دەدرێن کە چۆن بەڵگەنامەی خوێندنیان یەکسان بکەنەوە بە بەڵگەنامەی خوێندنی سویدی و چ جۆرە خوێندنێکیان پێویستە.

حوسێن ڕەسوڵ عەلی پەنابەرێکی عێراقییە کە داوای ئیقامەی ناردووە و دەڵێت، لە ئێستادا خەریکی فێربوونی زمانی سویدیم و دەمەوێت ببم بە پەرستار، بەڵام پێش ئەوە ئامادەم هەر کارێک بکەم بۆ ئەوەی زوو بە کۆمەڵگەی سویدی ئاشنا بم.

جێی باسە تا ئێستا نزیکەی 4500 پەنابەر لەو سیستێمەدا خۆیان تۆمار کردووە.
لینکی هەواڵ
به‌روار:  26/06/2017
2763   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   372
کۆی سه‌ردان:   29254445