ئەشکەنجەدان هێشتا بەردەوامە و قوربانییانی ئەشکەنجەش لە زیادبووندان
مالمۆکورد



 ڕۆژی جیهانیی پاڵپشتیکردنی قوربانییانی ئەشکەنجە

٢٦ی حوزەیران ٢٠١٧

 

لە یادی ڕۆژی جیهانیی پاڵپشتیکردنی قوربانییانی ئەشکەنجەدا، دەزگای ژیان پشتگیری خۆی دوپات دەکاتەوە بۆ قوربانیانی ئەشکەنجە و خێزانەکانیان، داواکارە لە کاربەدەستان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کاری جدی بکەن بۆ بنیاتنانی جیهانێکی دوور لە ئەشکەنجە و مامەڵەی نامرۆڤانە.

دەزگای ژیان هەموو ساڵێک یادی ئەم ڕۆژە دەکاتەوە و بەردەوامە لە پاڵپشتیکردنی قورباننیانی ئەشکەنجە لە هەرێمی کوردستان و عێراق دا. هاوکات ژمارەی ئەو قوربانییانەی سەردانمان دەکەن بەردەوام لە زیادبووندان، کە پێکهاتوون لە چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی، ئاوارە و پەنابەر، ڕۆژنامەنووس، کەمە نەتەوەکان. داواکارین چەسپاندنی مافەکانی مرۆڤ و بنبڕکردنی ئەشکەنجە و قەرەبووکردنەوەی ئەوانەی دووچاری ئەشکەنجە هاتون کاری لەپێشینەی دەسەڵات و لایەنە سیاسیەکان بێت و کاری جدی بۆ بکەن، هەتا هەموان بە ئارامی بژین و دەوڵەتێکی دوور لە ئەشکەنجە و مامەڵەی نامرۆڤانە بنیات بنرێت.

دەزگای ژیان خزمەتکردن و پاڵپشتیکردنی قوربانییانی ئەشکەنجە بە کارێکی خێرخوازی نازانێت، بەڵکو ئەوە کاری دەوڵەتە و لە ئەستۆیدایە، پێویستە پاڵپشتیان بێت و قەرەبویان بکاتەوە. ئەمەش بەپێی (بڕگەی ١٤) لە ڕێکەتننامەی بەرەنگاربوونەوەی ئەشکەنجە وەک یاسا ناسێنراوە و داوا لە دەوڵەتان دەکات پابەند بن پێوەی.

ئاشکرایە ئەگەر قوربانیی ئەشکەنجە ڕاهێنانەوەی بۆ نە کرێت ئەوا کاریگەری نەرێنی لەسەر درووستدەکات، زۆرکات ئەو زەبرە دەروونیەی لە ئەشکەنجەوە دووچاری دەبن تەشەنە دەکات و لە قوربانییەکەوە دەگوازرێتەوە بۆ کەسانی دیکە و توندوتیژی لێدەکەوێتەوە.

" لە هیچ بارودۆخێکدا پاساو نییە بۆ ئەشکەنجەدان، تەنانەت لەکاتەکانی شەڕ یان درووستبونی مەترسی لەسەر ئاسایشی نیشتیمانییش ئەشکەنجەدان ڕێگەپێدراو نییە"

ڕاهێنانەوەی قوربانییان کارێکی ئەستەم نییە، دەکرێت لەڕێگەی پرۆگرامێکی تایبەتەوە چارەسەر بکرێت، بۆیە داواکارین لە قوربانییان سەردانی دەزگای ژیان بکەن، ئێمەش لەڕێگەی کەسانی پسپۆڕەوە ڕاهێنانەوەیان بۆ دەکەین و چارەسەری گونجاویان پێشکەش دەکەین.

دەزگای ژیان بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕێکخراوێکی ناحکومی قازانج نەویستە، لە ساڵی ٢٠٠٥ـەوە کاردەکات بۆ قوربانییانی ئەشکەنجە و مامەڵەی نامرۆڤانە لە هەرێمی کوردستان و عێراق دا. خاوەنی١٠ بنکەیە لە کوردستان و عێراق دا، تا ئێستا زیاتر لە ٣٥٠٠٠ کەس چارەسەری وەرگرتووە لە سەرجەم بنکەکانیدا.

بۆ زیاتر پاڵپشتیکردنی قوربانییانی ئەشکەنجە، دەزگای ژیان لەگەڵ ئەنجومەنی ڕاهێنانەوەی نێودەوڵەت بۆ قوربانییانی ئەشکەنجە (IRCT) کەمپینێکی بەناوی (لەپاش ئەشکەنجە پاڵپشتی لە ژیان بکە) لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕاگەیاندووە. بۆ زیاتر فشار خستنە سەر دەسەڵاتی سیاسی لە بنبڕ کردنی ئەشکەنجە و پاڵپشتیکردنی قوربانییان. داواکارین هەمووان هاوکارمان بن لەم کەمپەینەدا و لەڕێگەی دانانی ئەم هاشتاگە لەسەر پۆستەکانیان لە تۆڕە کۆمەڵیەتییەکان: #لەپاش_ئەشکەنجە_پاڵپشتی_لە_ژیان_بکە    SupportLifeAfterTorture#

 

 

--
Delman Mohammed Kareem
PR officer

Jiyan Foundation for Human Rights
31 Midya St.
Handren Qtr 109
House 25
Near Khasraw Khal bridge, opposite Directorate of Culture
Sulaymaniyah • Iraq (Kurdistan Region)

Tel: +964 (0)53 31 847 38
Mobile: +964 (0)77 10 13 61 37
www.jiyan-foundation.org
به‌روار:  26/06/2017
737   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   460
کۆی سه‌ردان:   29249946