کوردێکی سوید خەڵاتی دێنیز پۆپ ئاوردسی وەرگرت
ئاگرین ڕەحمانی، گەنجێکی بە ڕەچەڵەک کوردە و ئەمساڵ خەڵاتی دێنیز پۆپ ئاوردس (Denniz Pop Awards) وەک باشترن دەرهێنەر و ئاوازدانەری ساڵی پێ بەخشرا.

ڕەحمانی کەسێکی نوێییە لە بواری ئاوازداناندا. ئەمەش یەکەم جارە ئاگرین ڕەحمانی خەڵاتی لەم ئاستە بەرزەدا پێ ببەخشرێت دەڵێت.

       هەست بە خۆشحاڵی دەکەم کە ئەم خەڵاتەم پێ بەخشرا. لەهەمان کاتدا ئەو کەسانەی دەستنیشان کرابووین بۆ خەڵاتەکە، هەموومان هاوڕێ بووین و زۆر گرنگ نەبوو کێ بیباتەوە، بەڵام هەر خۆش بوو کە خەكاتەکەم بردووە.

لە لێکدانەوەی لیژنەکەدا هاتووە کە: ئاگرین ڕەحمانی دەرهێنەر و ئاوازدانەر کە لە پشت دانانی ئاوازەوە بووە بۆ هونەرمەند لێیۆن. لەگەڵ هونەرمەند لەیۆندا، ئاگرین توانی ئاوازی گۆرانی (تاێرد ئۆف تاکینگ) کە یەکێکە لە گۆرانییە سەرکەوتووەکان و بەتیەبت لە سپۆتیفایدا دابنێت. هەروەها ئاگرین تێکستی بۆ هونەرمەند ئالیکس ئاین  و تۆری کێڵی چەندین هونەرمەندی دیکە نووسیویوە.

خەڵاتی دێنیز پۆپ ئاوردس (Denniz Pop Awards) بۆ یادی ئاوازدانەر و دەرهێنەری بەناوبانگ دێنز پۆپ لەلایەن خێزان، هاوڕێی و هاوکارانی هونەرمەند ساڵانە دەبەخشێتە باشترین دەرهێنەر و ئاوازدانەری ساڵ. دەرهێنەر و ئاوازدانەر دێنیز پۆپ یەکێک بووە لە ئاوازدانەرە بەناوبانگەکان و ئاواز و هۆنراوەی بۆ هەریەکە لە هونەرمەندان بریتنی سپیریس، دکتۆر ئالبان و ئایس ئۆف بەیس داناوە. ساڵی ١٩٩٨ دێنیز پۆپ کۆچی دوایی کرد.

خەڵاتی دێنیز پۆپ ئاوردس (Denniz Pop Awards)  ١٠٠٠٠ دۆلارە. ئەم خەڵاتە لە ساڵی ٢٠١٣ وە ساڵانە و لەمانگی شەشدا و لە گالایەکی تایبەتدا دەبەخشرێتە هونەرمەندانی گەنج و بەرزکرنەوەی ئەو هونەرمەندە گەنجانەی تازە لەم بوارەدا دەردەکەون. ئاگرین ڕەحمانی باس لە گرنگی خەڵاتەکە دەکات و دەڵێت. 

   ئیدی لە پاش ئەم خەڵاتە خەڵکی کە لە بواری موسیکدا کار دەکەن زیاتر دەمناسن. پێشووتر مرۆڤ هەر لە ستودیۆدا سەرقاڵی دانانی ئاواز و دەرهێنان و نوسینی تێکست بووە. بەڵام ئیدیی بەتایبەت لە ستۆکهۆڵمدا و لە بواری موسیکدا خۆشحاڵ دەبم کە خەڵکی بە کارەکانم ئاشنا بێت.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  25/06/2017
2086   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   480
کۆی سه‌ردان:   29248685