ماڵپەڕی مالمۆکورد بوو بە 6 ساڵ
لە ڕۆژی 2011.6.21 ماڵپەڕی مالمۆکورد یەکەم وەشانی خۆی لە نێت بڵاوکردەوە و پاشان ئەکاونتی ڤیدیۆیی لە یوتوب و ڤیمۆ و پەیجەکانی لە فەیسبووک و توویتەر کردەوە.
لەگەڵ ئەوەی زۆر جاریش ئەکاونت و پەیجەکانی داخراوە ، و تا ئێستا بەردەوام بووە و بە ملیۆنان جار ڤیدیۆ و بابەتەکانی لایک کراوە و بینەری هەبووە.
پیرۆزبایی لە خوێنەر و بینەرانی دەکەین و لەدڵەوە سوپاسیان دەکەین.
هاوکارانمان لە کۆمەڵەی سکۆنەکورد و کۆمەڵەی مالمۆکورد و هاوکارانی لە سوید و دانیمارک و نەمسا و سکۆتلەندا و ئەڵمانیا و هٶلندا و کوردستان وە لە ڕووی تەکنیکی و بەبابەتی هەمەڕەنگەوە بەردەوام بوون لە هاوکاری کردنی مالمۆکورد، کە مایەی سوپاس و پێزانینە و ماندوو نەبن لە بابەت و نامەکانیان.
ماڵپەڕی مالمۆکورد
2017.6.21
بهروار: 21/06/2017
1452 جار خوێندراوهتهوه
|