ئافرەتێک بە ڕووتی لە قودسی کۆن
زاهیر تۆفیق
مالمۆکورد
پولیسی ئیسرائیلی ڕایگەیاند کە ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو ئافرەتێکی تەمەن ٣٢ ساڵەیان ڕاگرتووە دوای ئەوەی تەواوی جل و بەرگەکانی لە بەردەم دیواری بۆراق داکەندووە لەو ناوچەیەی کە تەرخان کراوە بۆ ئافرەتان وە دائەنرێت بە پیروزترین شوێن لای یەهودیەکان لە شاری قودسی کۆن ، وە پیاوانی ئاسایش دەستبەجێ لاشەی ڕووتی ئەو ئافرەتەیانن بەپەلە داپۆشتووە بۆ خۆلادان لە ڕووداوی نەخوازراو و دژوار لەگەل نوێژکەرانی یەهود کە لە شوێنەکەدا بوونیان هەبووە .
وە ئەو دیوارە لای یەهودیەکان بە دیواری گریان (حائط المبکی) ناسراوە وەلای موسڵمانانیش بە دیواری بوراق ناسراوە وە ئەکەوێتە بەشی ڕۆژهەڵاتی شاری قودس کە لەساڵی ١٩٦٧ وە لە ژێر داگیرکاری ئیسرائیلدایە ، وە ئەهودیەکان وای دائەنێن کە دیواری گریان بەشێکی پاشماوەی هەیکەلی سلیمانە ، دوای ئەوەی ڕۆمەکان سالی ٧٠ی زاینی کاولیان کرد وە ئەم دیوارە ئەکەوێتە تەنیشت گۆڕەپانی مزگەوتی ئەقساوه.
بهروار: 16/06/2017
1145 جار خوێندراوهتهوه
|