ئەمریکا دوو کاروانی سەربازیی گەیاندە شەڕڤانانی ڕۆژئاوای کوردستان
ئەنقەرە- AA

ئەمریکا لە هەریەک لە بەروارەکانی ١٥ و ٢٠ی ئایاردا و بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی داعش لە سووریا، دوو جار هاوکاریی سەربازیی گەیاندووەتە پەیەدە.

هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ پەیەدە لە لایەن پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوەوە لە حەسەکە وێنەیان گیراوە.

دەستکردن بە ناردنی ئەو هاوکارییانە دوای ٦ رۆژ لە بە فەرمیبوونی بڕیارنامەکەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بۆ پڕچەککردنی پەیەدە، دێت.

لە هەریەک لە ١٥ و ٢٠ی ئایاردا لە رێگەی دەروازەی سنووریی سمێلکای نێوان سووریا و عێراقەوە، بە دوو جاری جیاواز، نزیکەی ١٠٠ بارهەڵگر، داخڵی ناوچەکانی ژێردەستی پەیەدە بوون.

بارهەڵگرەکان و ژمارەیەکی زۆر تانکەری سووتەمەنی، سەرەتا روویان کردە حەسەکە و دواتر بەرەو ناوچەکانی باکووری رەققە رۆیشتن، ئەوەش بینرا کە لەنێو کاروانەکەدا ئۆتۆمبیلی زرێپۆشی سەربازیی، ئۆتۆمبیلی بیناسازی و تەقەمەنی بوونیان هەبوو.

لەو وێنانەوە کە چەکدارانی پەیەدە لە پێشەوەی بەرەکانی جەنگ گرتوویانە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویانکردووەتەوە و لە لایەن پەیامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵوەوە شیکارییان بۆ کراوە، ئەوە زانراوە کە تا رۆژی گەیشتنی کاروانە سەربازییەکانی ئەمریکا، سەکۆی راجیمەی ئەمریکی، هاوەنی ٨٠ و ١٢٠ میللیمەتری، مووشەک هاوێژی MK19، تفەنگی M4 Cabrine و M16، ئۆتۆمبیلی سەربازیی لە جۆری Humwee و ناقیلەی زرێپۆشی کەسان لە جۆری Cougar و هەروەها مووشەکی دژە تانکی FGM-148 Javelin کە سەرەڕای داواکاریی تورکیا، ئەمریکا قایل نەبوو پێی بفرۆشێت، بە دەست چەکدارانی رێکخراوەکەوە بوونی هەبووە.
ئانادۆڵ
به‌روار:  24/05/2017
671   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   614
کۆی سه‌ردان:   29233876