نەوشیروان مستەفا گەر خەڵک نه‌یانپاراستم ئەوا ئاساییە بکوژرێم
خه‌ندان-
رێبین هه‌ردی نوسه‌رو رۆشنبیر گفتوگۆیه‌كی نێوان خۆی و نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌گێڕێته‌وه له‌هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2009 و ده‌ڵێت نه‌وشیروان مسته‌فا "قسه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراوی" پێ وتووه، كاتێك ویستویه‌تی قه‌ناعه‌تی پێبكات كه ژماره‌ی پاسه‌وانه‌كانی زیادبكات.
رێبین هه‌ردی له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبوك نوسیویه‌تی "گەرمەی هەلبژاردنی ٢٠٠٩ بوو، هەڵمەتەکە تا ئەهات توندتر دەبووه‌وە و فشار بۆ سەر گۆرانخوازان زیادی دەکرد، هەندێکجار تەقە و شەڕ رووی دەدا..برادەران لێیان داوا کردم بەڵکو قەناعەتی پی بکەم هەندێک لە حیمایەکانی زیاد بکات".
رێبین هه‌ردی كه ئه‌وكات زۆربه‌ی كات له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فادا بوو ده‌ڵێت "ئێوارەیەک خۆم و خۆی بووین پێمووت کاکە من خۆت ئەزانی هیچ حەزم لە شتی فەرمی و بەرپرسیاری دەورەدروا بە حیمایە نییە..پێشم وایە یەکێک لە کارە باشەکانی تۆ ئەوەیە وا ناکەیت، بەس دۆخەکە خراپە و وەک ئەبینی فشارەکان زۆرن، پێموایە لەم هەلومەرجەدا هیچ عەیبێک نیە کەمێک حیمایەکان زیاد بکەیت و وریا تر بیت".
به‌وته‌ی رێبین هه‌ردی، نه‌وشیروان مسته‌فا بە پێکەنینەوە پێی وتووه "من خۆم بە بەرپرسی ئەو خەڵکە ئەزانم، ئه‌گەر خۆشیان بوێم ئەمپارێزن، گەر شتێکم لێهات و نه‌یانپاراستم ئەوا یانی من شایەنی ئەوە نیم بەرپرسیان بم. لەبەرئەوە ئاساییە بکوژرێم".
"قسەکەی زۆر چاوەرواننەکراو، به‌ڵام پڕ بوو لە دڵسۆزی..سەرسام بووم بە تەفسیرەکەی و هەستمکرد راست ئەکات، لەبەرئەوە هیچم نەووت و قەتیش ئەوەم لی دوبارە نەکردەوە. باشتر تێگەیشتم من لەگەڵ سیاسیەکدام کە بەراست مەعدەنێکی یەکجار جیاوازی هەیە"، رێبین هه‌ردی واده‌ڵێت.
هەینی رابردوو نەوشیروان مستەفا، رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لەشاری سلێمانی لەتەمەنی 73ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، رۆژی شەممەش لەگردی زەرگەتەی شاری سلێمانی بە خاك سپێردرا.
به‌روار: 24/05/2017
1024 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|