یه‌كێتیی ئه‌ورووپا لێكۆڵینه‌وه له‌و ئه‌ندامانه‌ی ده‌كات كه په‌نابه‌ر وه‌رناگرن
ئه‌ندامی به‌رپرس له كاروباری كۆچ، كاروباری ناوخۆ و هاووڵاتیبوون له كۆمسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، دیمیتری ئاڤرامۆپولۆس رایگەیاند كه لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی ئه‌ندام ده‌ست پێده‌كه‌ن كه له میكانیزمی پێشنیازكراوی دابه‌شكردنی 160 هه‌زار په‌نابه‌ر جێگه‌یان نییه.
له دانیشتنی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپادا كه له شاری ستراسبۆرگی فه‌ڕه‌نسا به‌ڕێوه‌چوو، ئاڤرامۆپولۆس باسی له‌وه كرد كه بوونی وڵاتانی ئه‌ورووپا له میكانیزمی پێشنیازكراوی دابه‌شكردنی 160 هه‌زار په‌نابه‌ر به سیستمی كۆتا به‌سه‌ر وڵاتانی یه‌كێتییه‌كه‌دا ئه‌ركێكی یاسایی و ئه‌خلاقییه.
ئه‌ندامی به‌رپرس له كاروباری كۆچ، كاروباری ناوخۆ و هاووڵاتیبوون له كۆمسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، دیمیتری ئاڤرامۆپولۆس باسی له‌وه كرد میكانیزمه‌كه كه به زۆرینه‌ی ده‌نگی وزیرانی ناوخۆی وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا په‌سه‌ندكراوه، تیایدا پشتیوانیكردن له یه‌كتری كراوه‌ته بنه‌ما و، گوتی: "ئه‌و سیستمه‌ی جێی باسه ته‌نیا له به‌رژه‌وه‌ندی ئیتاڵیا و یۆنان‌دا نییه له هه‌مان كاتدا له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو یه‌كێتیی ئه‌ورووپایه. تا ئێستا به سیستمی كۆتا نزیكه‌ی 18 هه‌زار ئاواره جێگیركراون، به‌ڵام ئه‌و ژماره‌یه زۆر دووره له ئامانجهكهوه".
دیمیتری ئاڤرامۆپولۆس، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌نێو وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا وڵات هه‌یه تا ئه‌مڕۆ ته‌نانه‌ت یه‌ك په‌نابه‌ری وه‌رنه‌گرتووه و، گوتی: "پشتیوانیكردن له یه‌كتری ته‌نیا نابێته به‌رپرسیاریتی چه‌ند وڵاتێك. ئامانجی هاوبه‌ش ئه‌وه‌یه كه هه‌موو وڵاتانی ئه‌ندام به شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی و دادپه‌روه‌رانه هاوكاری سیستمه‌كه بكه‌ن. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆرێك له ئه‌ندامان هاوكاری سیستمه‌كه‌یان كردووه به‌ڵام به داخه‌وه یەک تا دوو وڵات یه‌ك كه‌سیشیان وه‌رنه‌گرتووه. ئه‌وه‌یش به واتای پێشێلكردن دێت. ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا به‌ره‌وپێشوه‌چوون روونه‌دات، ئه‌وا كۆمسیۆنی ئه‌ورووپا ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه له‌و باره‌یه‌وه".
له‌نێو ئه‌و وڵاتانه‌ی تا ئه‌مڕۆ ته‌نانه‌ت یه‌ك په‌نابه‌ریان وه‌رنه‌گرتووه و دوانیوه‌ڕۆ له كۆمسیۆنه‌كه‌دا گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌كرێت هه‌نگاریا، پۆڵۆنیا و نه‌مسان.
ئانادۆڵ
بهروار: 23/05/2017
1834 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|