ڤیزای ئەڵمانیا بە بەڵگەنامەی ساختە لە هەولێر نادرێ
خەڵک-

کونسوڵگەریی ئەڵمانیا لە ھەولێر، ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان لەوە ئاگادار دەکاتەوە کە لەکاتی داواکردنی ڤیزای ئەڵمانیا بەڵگەنامەی ساختە پێشکەش نەکەن، چونکە بەو کارە ناویان دەچێتە لیستی ڕەشەوە، ھەروەھا ھۆشداری دەدات لەوەی نەبنە قوربانیی کۆمپانیا گەشتیارییەکان.

کونسوڵگەریی ئەڵمانیا لە ھەولێر ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ڕایگەیاندووە: بە پێشکەشکردنی ھەر بەڵگەنامەیەکی ساختە لە کاتی داواکردنی ڤیزا، جگە لەوەی داواکارییەکە رەتدەکرێتەوە، ناوی کەسەکەش دەچێتە لیستی ڕەشەوە و ناتوانێت جارێکی دیکە ڤیزای ئەو وڵاتە دەستبخات، ئەگەر ھەموو مەرجەکانی پێدانی ڤیزایشی تێدا بێت.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە: ھەندێک لە نوسینگە گەشتیارییەکانیش ھەمان کار ئەنجام دەدەن، بە بەڵگەنامەی ساختە ھەوڵی پەیداکردنی ڤیزای ئەڵمانیا دەدەن.

ھۆشداری لەوەش داوە: ئەو کەسەی بەڵگەنامە ساختەکەی بۆ دروستکراوە، ئاگادار بێت یان بێئاگا ھەمان یاسای بەسەردا جێبەجێ دەکرێت و جارێکی تر مافی وەرگرتنی ڤیزای ئەڵمانیای نامێنێت.
به‌روار:  23/05/2017
1848   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   691
کۆی سه‌ردان:   29260123