سەعاتەکەی نەوشیروان مستەفا بایی 20 هەزارە
ژیار محەمەد
جوانترین دیاری به‌ڕێز كاك نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌عاته‌كه‌ی ده‌ستی خۆی بوو كه به‌دیاری پێیدام ... هه‌موو شته‌كان وه‌ك خۆی چیم له‌كاك نه‌وشیروان بینی،زیاتر بیناسه!
ئه‌م سه‌عاته‌ی ده‌ستم به‌ڕێز كاك نه‌وشیروان مسته‌فا دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ده‌ستی خۆی دانا و به‌ده‌ستی خۆی پێشكه‌شی كردم ..كاتێك ویستم له‌سه‌ر نرخی كاڵا و سه‌عاتی سه‌ركرده‌كان ڕاپۆرتێك بكه‌م به‌ڵام كاك نه‌وشیروان به كاك ڕێبین هه‌ردی و كاك دلاوه‌ری حاجی عوسمانی وتبوو با بێت سه‌عاته‌كه‌ی خۆمی پێده‌ده‌م !
له‌گه‌ڵ براده‌رێكدا ڕۆژی دواتر چووم .. چیم بینی ؟ كه‌سێك لهبهردهرگاكهدا له‌پێشوازی پێم سه‌یربوو سه‌ركرده‌یه‌ك ئه‌وه‌نده خاكی فه‌رمووی لێكردین و ئێمه‌ی پێش خۆی خست بۆ ژووره‌وه و به‌دوای ئێمه‌دا هات ..
ئاو و (چا)یان هێنا ،،دوای به‌خێرهاتنی گه‌رم ،به‌ده‌م (چا)خواردنه‌وه‌وه من به‌كاك نه‌وشیروانم وت،ده‌زانم سه‌رقاڵیت،میوان و وه‌فدی تر دێن نامه‌وێت كاتت بگرم به كاك دلاوه‌ری حاجی عوسمان و كاك ڕێبین ههردیت وتبوو با بێت سه‌عاته‌كه‌م ببات،زه‌رده‌خه‌نه گرتی و ده‌ستێكی به‌رزكرده‌وه و به‌ده‌سته‌كه‌ی تری ئیشاره‌تی بۆ پێنج په‌نجه‌كه‌ی كرد و وتی له كوردستاندا(٥)ئافره‌تی وه‌ك تۆمان هه‌یه نامه‌وێت سه‌ری خۆت قاڵ بكه‌ی به‌و جۆره ڕاپۆرتانه‌وه بڕۆ خه‌ڵك چاوه‌ڕێی زیاتر له تۆ ده‌كات، وتم كاك نه‌وشیروان كاڵا و سه‌عاتی سه‌ركرده‌كان به‌وپێیه‌ی كه‌سایه‌تی گشتین خه‌ڵكی مه‌به‌ستیانه بزانن،وتی:با خه‌ڵكی تر بیكات تۆ ئیشی گه‌وره‌تر هه‌یه بیكه‌ی كه خه‌ڵكی تر پێی ناكرێت،پێی وتم ،بۆیه وات پێده‌ڵێم ده‌مێكه ئاگاداری ڕاپۆرت و كاره‌كانت و نوسینه‌كانی فه‌یس بوكتم ڕاشكاوی و ناترسی،ته‌نانه‌ت زۆر ڕه‌خنه له ئێمه ده‌گری به‌تایبه‌ت وه‌زیری دارایی له فه‌یس بووك..
وتم كاك نه‌وشیروان تۆ پۆسته‌چی چاكت هه‌یه كه پۆستی (فب)ی منت بۆ بهێنێت،پێكه‌نی وتی قسه بكه و به‌رده‌وام به له‌به‌ر ئه‌و ڕه‌خنه توندانه موتابه‌عه‌ی ڕاپۆرت و نوسینه‌كانت ده‌كه‌م توند ڕه‌خنه ده‌گری هه‌ندێك جار ناحه‌قیش ده‌كه‌ی به‌رامبه‌ر گۆڕان ،،وتم كاك نه‌وشیروان ئه‌م پۆلێنی ڕه‌خنه بۆ توند و شل قسه‌ی پارتی و یه‌كێتین تۆ بۆ ئێستا به‌منی ده‌لێی،وامزانی توڕه‌ده‌بێ زهردهخهنهگرتی،وتی:ئاخر ئه‌وه‌تا تۆ جیاوازی ناكه‌ی له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان بۆ نمونه وه‌زیری دارایی زۆر ڕه‌خنه‌ی لێده‌گری پێكه‌نی وتی مه‌به‌ستم ڕه‌خنه‌ی توند ،، من وتم :كاك نه‌وشیروان تۆ كه‌سێكت كردووه به وه‌زیری دارایی تازه پیاكهوتویهك كه هه‌مو گۆڕانه‌كه‌ی و جیاوازیه‌كه‌ی ئه‌وه‌بوو له‌ناو حكومه‌ت مه‌عاش بكاته ٣ مانگ جارێك و بندیوار بخاته ناو دایره‌كان و سوپڕایز بۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت بكات(ئه‌وكات گۆڕان له حكومه‌تدا مابوو) به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ریشدا دكتۆر یوسف محه‌مه‌د هه‌یه كه نكوڵی له توانا و ئه‌كادیمی بون و جورئه‌تی ناكرێت،،به‌ڕاستی چاوه‌ڕێی كاردانه‌وه‌ی توند بوم لێی(وه‌ك ئه‌وه‌ی مانگی (٢ )چوم بۆ موقابه‌له‌ی مه‌سولێك ویستی وه‌سفی بكه‌م و بڵێم تۆ سه‌ركرده‌یه‌كی زۆر موهیم و ژیر و ته‌كنۆكراتی،پێم وت:تۆ یه‌كێكیت له‌سه‌ركرده‌ی كێشه گه‌وره و سیاسی و نه‌هامه‌تیه‌كان، وه‌ڵا تۆ داهێنه‌ری بندیوار و میدیای سێبه‌ر و كڕینی ڕۆژنامه‌نوس و ماستاوچی فب)یت ئه‌ویش وتی فه‌رموو خواحافیزت بێت،وتم به‌سه‌رچاو ده‌ڕۆم ڕێگه‌م بده با كامێرا و ستاندهكهم كۆبكه‌مه‌وه (به‌كوردی كردینیه ده‌ره‌وه)....
بابێمه‌وه سه‌ر باسه‌كه كاك نه‌وشیروان وتی:ژیار هه‌مووی ده‌ساڵ نابێت ڕزگارمان بوه له‌شه‌ری ناوخۆ به‌ته‌واوی خه‌ڵك جه‌رگی برینداره ،،ئه‌م حیزبانه به‌قه‌د دوو ته‌مه‌نی تۆ له‌گه‌ڵیان بوم و ده‌ناسم كه تۆ ڕه‌خنه له گۆڕان ده‌گریت بۆ هیچی نه‌كردوه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌و حیزبانه چه‌كداریان هه‌یه مه‌ناعه‌تیان نیه به‌یه‌ك سه‌عات(١٠) یا (١٠٠)هه‌زار كه‌س یا هه‌ممو كه‌س له‌سه‌ر كورسیه‌كه بكوژن ئه‌مه مه‌سولیه‌تی خوێنی خه‌ڵكه له‌سه‌ر شانم .. من قه‌ناعه‌تم به‌و قسه‌یه‌ی كرد ،، دوایی وتم:كاك نه‌وشیروان با بێینه‌وه سه‌ر بابه‌ته‌كه وتی ؛سه‌عاته‌كه‌ی خۆمت ده‌ده‌مێ وتم زۆر سوپاس ئه‌و قاتێكی كوردی قۆڵ درێژی له‌به‌ر بوو ده‌ستی هه‌ڵكرد و به‌زه‌رده‌خه‌نه‌وه سه‌عاته‌كه‌ی دانا و سه‌یری كردم و دایمێ وتی:فه‌رموو پیرۆزت بێت ئه‌و سه‌عاته چه‌ندین ساڵه هه‌مه و له‌ده‌ستی ده‌كه‌م ،،وه‌رمگرت وتم زۆر سوپاس كردمه ده‌ستم به‌س له‌وێدا به‌سه‌رو خوار نه‌مزانی گه‌وره‌ش بوو بۆ ده‌ستم .
وتم كاك نه‌وشیروان ده‌یبه‌مه بازاڕ ئه‌گه‌ر گران بوو نرخه‌كه‌ی بۆت ده‌هێنمه‌وه من بۆ ماده نامه‌وێت ئه‌گه‌ر هه‌رزانیش بوو نایهێنمهوه،پێكه‌نی وتی:له ئێستاوه پێت بڵێم نایهێنیته‌وه و پیرۆزت بێت هه‌دیه‌ی منه بۆ تۆ ..
هه‌ستاین و له‌پێش ئێمه به‌ڕێزێكی زۆره‌وه چوه به‌رده‌رگا و وه‌ستا پێم وت :كاك نه‌وشیروان سوپاس بۆ دیاریه‌كه‌ت وه بۆ گوێگرتن و كاته‌كه به‌س ناڵێم ببوره بۆ ڕه‌خنه‌كانم ئه‌وه‌ی تۆ پێناسه‌ت كرد به توند،، وتی :به‌رده‌وام به به‌وشێوازه ئێمه خه‌ڵكی ئاوامان پێویسته نه‌ك ماستاوبكات و خه‌ریكی وه‌سف بێت،بۆ ئه‌وه‌ی بزانی كه پێم خۆش بوو قسه‌كانت،جاری واهه‌یه له كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی شوێنه‌كان كه دێن كۆده‌بینه‌وه خه‌ڵی تێدایه خوێنده‌واری نیه به‌زمانێكی توند هه‌ندێك جار شه‌خسی خۆمی بریندار كردوه ڕه‌خنه ده‌گرێت ئه‌وانه‌ی لامه‌وه داده‌نیشن ده‌یانه‌وێت بێده‌نگی بكه‌ن من ده‌ڵێم نا ڕێگه بده‌ن با وا قسه بكات ئه‌مڕۆ به‌رامبه‌ر من سبه‌ی به‌رامبه‌ر گه‌نده‌ڵكاران ده‌یكات با ئێمه ڕێیان لێنه‌گرین و لای ئێمه‌وه هه‌نگاو بنێن... ڕێز و حورمه‌تی كاك نه‌وشیروان شێوازی قسه‌كردن و گوێگرتنی بۆ ڕه‌خنه‌ی توند به‌خێرهاتن و بهڕێكردنمان قه‌ت بیرم ناچێته‌وه پێی سه‌رسام بووم .
كه‌هاتینه ده‌ر براده‌ره‌كه‌م وتی:ئه‌زانی تۆ زۆر ڕه‌خنه‌ی توندت گرت،وتم،كاك نه‌وشیروان سه‌ركرده‌یه‌كی پڕه نه حه‌ز نه پێویستی به موجامه‌له چی نیه پێشی بێتاقه‌ت ده‌بێت.
ڕۆژی هه‌ینی كه كاك نه‌وشیروان كۆچی دوایی كرد له‌گرده‌كه به‌ڕێز كاك مه‌حمود بیكهیسیم بینی،ئه‌و بۆی باسكردم كه جارێكیان له دانیشنێكدا كاك نه‌وشیروان باسی كردوه بۆیان سه‌عاتی داوه به من و دوایی بردومه‌ته بازاڕ به پێكه‌نینه‌وه وتبوی (٢٠،٠٠٠)ی كردوه!
كه بردمه بازاڕ به زۆر نرخه‌كه‌ی گه‌یشته(٢٠،٠٠٠)بیست هه‌زار دینار ئنجا تێگه‌یشتم له پێكه‌نین و كه‌وتی ده‌زانم نایهێنیته‌وه ..من مه‌به‌ستم فرۆشتنی نه‌بوو به‌ئێستاشه‌وه و تاكۆتایی ژیانم وه‌ك ڕۆحی خۆم ده‌یپارێزم ئه‌وه جوانترین هه‌دیه‌یه كه هی ده‌سی سه‌ركرده‌یه‌كه ئارامم به‌وه‌ی به پاره‌ی نه‌وت و دزی له میلله‌ت نه‌یكڕیوه .. ئه‌گه‌ر له‌به‌ر پاراستنی ئه‌و سه‌عاته نه‌بوایه بڕیارم ده‌دا بۆ هه‌میشه له‌ده‌ستم بێت هه‌ر بهوسهروخواریهی كه‌لای خۆی كردمه ده‌ستم،پیله‌كه‌ی سوتاوه وادیاره دڵم نایه‌ت بۆی بگۆڕم چونكه به‌و پیله‌وه لای كاك نه‌وشیروان بوه.
گۆڕان نه‌بوم و نیم به‌ڵام كاك نه‌وشیروان لای من سه‌ركرده‌ی پاراستنی خوێنی میلله‌ت بوو حه‌كیم بوو ئه‌و له‌پێناو هه‌ڵنه‌گیرسانی شه‌ڕ زۆر گه‌وره‌یی نوان و ڕێگری كرد، كورد زیانێكی لێكه‌وت(٥٠٠)ساڵی تر شوێنه‌واری دیار ده‌بێت و دروست نابێته‌وه ..
پەیجی فەیسبووک
بهروار: 22/05/2017
6634 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|