هەڵبژاردەی ئایسهۆکی سوید بوو بە پاڵەوانی جیهان
هەڵبژاردەی سوید کە بە ترێکرونوور ناسراوە لە پاڵەوانێتییە نێونەتەوەیەکانی سەر سەهۆڵ یان ئایسهۆکی و لە یاری کۆتایدا بەرامبەر هەڵبژاردەی کەنەدا توانی بە لێدانی سزا ئەو پاڵەوانێتییە بباتەوە و ببێتە پاڵاوانی ئەو پاڵەوانێتییە.

هەڵبژاردەی ئایسهۆکی سوید لە بەشی یەکەمی یارییەکەدا توانیان گۆڵی یەکەم تۆمار بکات. بەڵام کەنەدا لە سەرەتای بەشی سێهەمدا توانی گۆڵی یەکسان بوونەوە تۆمار بکات. ئیدی دەرئەنجامەکە هەتاوەکو کۆتایی یارییەکەوە و کاتی زیادە خستنەسەر بەم شێوەیەوە مایەوە واتە سوید ١-١کەنەدا.

پاشان بە لێدانی سزا دەرئەنجامەکە یەکلا بووەوە. هەریەکە لە سوید و کەنەدا مافی لێدانی پێنج سزایان هەبوو.

هەڵبژاردەی سوید  بەیەکەم سزا گۆڵی نەکرد، بە هەمان شێوە هەڵبژاردەی کەنەدایش نەیتوانی گۆڵ تۆمار بکات. لە کۆی ئەو پێنج سزایە هەڵبژاردەی سوید توانی دوو گۆڵ تۆماربکات.

لەبەرامبەردا کەنەدا نەیتوانی تەنها یەکگۆڵیش تۆمار بکات. گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی سوید هێنریک لوندکڤیست توانی سەرجەم سزاکانی کەنەدا بگەڕێنێتەوە و بەم شێوە باس لە هەستی خۆ لەپاش بردنەوەی پاڵەوانێتییەکە دەکات و دەڵێت.

        زۆر زۆر خۆشحاڵم، لەبەر ئەوەی ئێمە کاتێک هاتینە ئێرە ئامانجێکمان هەبوو، وە توانیمان بەو ئامانجەمان بگەین. هاوکات ئەرکێکی زۆر قورس بوو وە یاریزانەکان بە هەوڵ و هیلاکییەکی زۆر توانیان ئەم دەرئەنجامە بەردەست بخەن.

جێی باسە ئەمە یەکەم جارە کە هێنریک لوندکڤیست خەڵاتی جامی جیهانی سەر سەهۆڵ یان ئایسهۆکی بەدەست بهێنێت. لە مێژوودا ئەمە دەهەمین جارە سوید توانیویەتی ببێتە پاڵەوانی جامی جیهانی یارییەکانی سەرسەهۆڵ یان ئایسۆکی.
لینکی هەواڵ
به‌روار:  22/05/2017
419   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   672
کۆی سه‌ردان:   29231000