حوکمی ئێعدامی ۷بەندکراوی ئەمنییەتی کە سزایان محاربه نییە
مالمۆکورد

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، حوکمی ئێعدامی ۷زیندای ئەمنییەتی پەسەند کرا کەسزاکەیان محاربە نییە.

بەگووێرەی هەواڵەکە ،عەلیزادە تەباتەبایی پارێزەری دۆسیەی ئەو کەسانە  کە ۷تاوانباری تیرۆری مەلا تینا بتۆمەتی محاربە بئێعدام مەحکووم کرابوون لەحاڵەتێکدا کەتاوانەکەیان محاربە نەبوو.

ئەم حەوت کەسە لەمەهاباد دەسبەسەر کرابوون.تۆمەتی سەرەکی ئەوان کوشتنی مەلایەکی ئایینی پێڕەوی ئایینزای سوننە “مەلا تینا” بەهۆی  بیروڕای جیاواز بوو وئەم کوشتنەیان دابوویە پاڵ ئەوحەوت کەسە ،بەڵام ئەم حەوت کەسە ڕەتی دەکەنەوە ودەڵێن کاری ئێمە نییە.لەکۆتاییدا حوکمی ئێعدامی ئەوان لەلایەن دادوەر “مقیسە” پشت ڕاستکرایەوە.

پاش سکالای پارێزەری دۆسیەکە ،ئەم ڕەوتە پەلی کێشایە دیوانی باڵایووڵات، وحوکمی ئێعدام پووچەڵ بوویەوە ،وهەنووکە نێردراوە بۆ لقی ۱۵ی دادگای شۆڕش.

جێگەی بیرهانینە ،”ڕێکەوتی ۷ی ڕەزبەر ۱۳۸۷ مەمۆستایەکی ئایینی سوننە لەمەهباد لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن کەسانێکی نەناسیاوەوە تیرۆر کرا،پاش ماوەیەک هەواڵی دەسبەسەرکردنی ۷کەس لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕاگەیەندرا . بەڵام لەهەبوونی دادگایەکی فەرمی وبێ لایەن وهەروەها پارێزەرێکی سەربەخۆ بێ بەهرەن کەئەمە بۆخۆی پێشێلکارییەکی ئاشکرای مافی مرۆڤ ولەجاڕنامەی مافی مروۆڤدا لەمادەی ۱۰ی هاتووە:هەرمرۆڤێک بایەخ ونرخی ئەوەی هەیە کەبایەخمەند بێت بە دادگایی ولێکۆڵینەوەیەکی دادوەرانە  لەدادگایەکی بێ لایەن وسەربەخۆ تالەبەرانبەر هەرچەشنە تۆمەتێکی سزادان دژبە ئەوکەسە، ماف وخواست وهەروەها سزادانیشی  بەئاشکراو دادوەرانە پێداچوونەوەی بۆبکرێ.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


به‌روار:  24/04/2017
1513   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   682
کۆی سه‌ردان:   29262199