كۆرپەیەكی فڕێدراو لە كەركووك دۆزرایەوە
رووداو- هەولێر

سەرۆكی‌ لیژنەی‌ ژنان و منداڵ و مافی مرۆڤ لە ئەنجوومەنی‌ پارێزگای‌ كەركووك، رایگەیاند: "فڕێدانی كۆرپە لە شاری كەركووك خەریكە دەبێتە دیاریدە."

جوان حەسەن، سەرۆكی‌ لیژنەی‌ ژنان و منداڵ و مافی مرۆڤ لە ئەنجوومەنی‌ پارێزگای‌ كەركووك بە تۆڕی میدیایی رووداو ی راگەیاند"ئێوارەی چوارشەممە 19-4-2017 لە شەقامی‌ پزیشكانی‌ پارێزگای كەركووك كە یەكێك لە شەقامە جەنجاڵەكانی شاری كەركووكە كۆرپەیەك دۆزرایەوە. بەداخەوە فرێدانی كۆرپە و منداڵ لە شاری كەركووك خەریكە لە حاڵەتەوە دەبێتە دیاریدە. لەماوەی رابردوودا ئەمە شەش حاڵەتی فڕێدانی منداڵە هەبوون."

سەبارەت بە چارەنووسی منداڵە دۆزراوەكە، جوان حەسەن، گوتی"كۆرپەكە دوای دۆزینەوەی لەلایەن خەڵكییەوە رادەستی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ رەحیماوە كراوە، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوە تاوەكو ببردرێتە لای دادوەر بۆ ئەوەی بڕیار لەبارەی چارەنووسی ئەو كۆرپەیەوە بدات، ئەگەر كەسوكاری بوو باشە، ئەگینا دادوەر دەیدات بە یەكێك لەوخانەوادانەی ئامادەن منداڵەكە لەخۆ بگرن."

سەرۆكی‌ لیژنەی‌ ژنان و منداڵ و مافی مرۆڤ لە ئەنجوومەنی‌ پارێزگای‌ كەركوك، گوتیشی: "بەهۆی ئەوەی لە شاری كەركووك خانەی منداڵانی بێسەرپەرشتمان نییە، بۆیە شەو منداڵەكە دەبردرێتە نەخۆشخانە تاوەكو دادوەر بڕیاری كۆتایی لەبارەی كەیسەكەوە دەدات."

هیوا حوسامەدین، پەیامنێری رووداو، رایگەیاند: "كاژێر 3ی ئێوارە لە پەنای یەكێك لە دینگەكانی باڵەخانەیەكی شەقامی كەركووك، كۆرپەیەكی بە رەگەز كوڕ کە تەمەنی زیاتر لە مانگێكە دۆزرایەوە ، رێوشوێنەكان بۆ پاراستنی منداڵەكە دەستی پێكردووە، منداڵەكە بۆ نەخۆشخانەی ئازادی شاری كەركووك گواستراوەتەوە و لەلایەن یەكێك لە پەرستارەكانەوە چاودێری دەكرێت."

پەیامنێری رووداو گوتیشی: "لە ماوەی 4 مانگی رابردوودا ئەمە شەشەمین حاڵەتی فڕێدانی منداڵە لە شوێنە جیاجیاكانی شاری كەركووكدا."

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان


به‌روار:  20/04/2017
870   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
ڕۆژنیوز – شەنگال ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتی شەنگال، پرۆژەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتی ئێزدیخان-ی ڕاگەیاند و جەختدەکاتەوە، کە "داواکاریی کۆمەڵگای ئێزدی خۆبەڕێوەبەریی دیموکرا درێژه‌ ...
فیلمێكی‌ كوردی‌ له‌ماوه‌ی‌ 3 مانگدا به‌شداری‌ 25 فێستیڤاڵی‌ جیهانی‌ ده‌كات فیلمی ئه‌نیمه‌یشنی‌ كوردی‌ (بێده‌نگی‌ ئاسمان) له‌ده‌رهێنانی‌ جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر له‌فێستیڤاڵی‌ عه‌ره‌ب درێژه‌ ...
ئه‌مریكا حه‌وت بنكه‌ی‌ سه‌ربازی‌ له‌ رۆژئاوای‌ كوردستاندا هه‌یه‌ ‌و به‌ڵێنی‌ دروستكردنی‌ بنكه‌یه‌كی‌ ئاسمانی‌ داوه‌ كه‌ ره‌نگه‌ له‌ داهاتودا ببێته‌ شوێنگره‌وه‌ی‌ بنكه‌ی‌ ئه‌نچه‌رلی درێژه‌ ...
بیبیخاڵ ئوزبێک کە وەک بەتەمەنترین کۆچبەر لە جیهاندا دادەنرێت. ئێستا ئوزبێک لەلایەن دەزگای کۆچی سویدەوە بڕیاری گەڕاندنەوەی لەسوید دەرچووە و دەبێت سوید بەجێبهێڵێت. بیبیخاڵ ئوزبێک درێژه‌ ...
رووداو - بەغدا هاوپەیمانی نیشتمانی عێراقی (شیعەکان) داوای دواخستنی گشتپرسی دەکات و شاندی کوردستانیش مەرج و داواکارییەکانی بۆ دواخستنی گشتپرسی "بۆ ماوەیەکی کاتی" دەداتە بەغدا. درێژه‌ ...
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کۆمەڵێک وێنەی سوتاندنی ئاڵای پارتی لە قەڵادزێ بڵاوبووەتەوە، کە تێیدا دەردەکەوێت چەند کەسێک ئاڵای پارتی لەسەر شەقامەکان لێدەکەنەوە و دەیسووتێنن. لەسەر س درێژه‌ ...
وەزیری کۆچی سوید سەبارەت بە داوایی خۆپیشاندەرە ئەفغانییەکان کە ناردنەوەی بەزۆری ئەوان ڕابگیرێت ڕایگەیاندووە، حکومەت داوای خۆپیشاندەران ڕەت دەکاتەوە. جێی باسە ماوەی هەفتە و نیوێک درێژه‌ ...
ناسڕ حهسهن له ئهزموونێكی‌ نوێدا شیڤان شێرزاد له نوێترین ئهزموونی هونهری‌ خۆی دا، هونهرمهند (سامی كاكه) كۆتایی به وێنهگرتنی فیلمێكی نوێ هێنا له ژێر ناونیشانی (سپی سپی‌)، كه له درێژه‌ ...
ئێن ئاڕ تی چیرۆکی گیانلەدەستدانی گەنجێکی کورد لە پارکێکی ڤیەنای پایتەختی نەمسا بڵاودەکاتەوە کە بەهۆی بەرکەوتنی ڕێڕەوی مەرگەوە گیانی لەدەستداوە. سەنگەر عوسمانی تەمەن ٣١ ساڵ کات درێژه‌ ...
لە خۆپیشاندانێکدا ئیمامی مزگەوتێک لە هێلسینگبۆری وتاری داوە و تێیدا جولەکەی بە کوڕی سەگ و کوڕی بەراز ناو بردووە. ئەو ڕووداوە لە کۆتایی مانگی ڕابوردوودا بووە لەکاتی خۆپیشاندان درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   125
کۆی سه‌ردان:   15461539